هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە کۆبوونەوەی ڕێکخستنی هەرێمی ئەگێی دەم پارتی، گوتی : "بۆ ئاشتییەکی شکۆدار و چارەسەری پرسی کورد، پێویستە گۆشەگیری ئیمراڵی کۆتایی بێت و عەبدوڵا ئۆجالان بدوێت".
لە چالاکی گەیلاکانی ئازادی کوردستاندا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٣ درۆن خرانە خوارەوە، ٢ کامێرای چاودێری و ٣ بۆمب لەناوبران.
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و راگەیاند، "ئێمە جارێکی دیکەی دوپاتی دەکەینەوە کە دەبینە رێچکەگر و شوێنکەوتووی ئاواتەکانی هاوڕێمان عەزیز و لە کەسایەتی ئەودا لەبەردەم یادی هەموو شەهیدانمان بە رێزەوە بەژنی خۆمان دادەنەوێنین".
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید پیرۆزبایی ئاراستەی چالاکییەکانی ئێلیح و کۆڵن کرد و رایگەیاند، "ئێمە لە سەردەمی ئازادیداین. نابێت هەڵوێستێک بگرینە بەر کە لەدواتر و نەگونجاو بەم سەردەمە بێت".
بزووتنەوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن لە چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەم.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری گوتی: "وەک دەم پارتی لایەنگری ئاشتییەکی شکۆدارین، بۆ ئەمەش پێویستە گۆشەگیری ئیمراڵی دەستبەجێ هەڵبگیرێت، بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت".
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستار: بە ڕێز و پێزانینەوە و یادی هاوڕێی دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ، ژنە قارەمانی گەلی مێردین، جەنگاوەری پێشەنگی پەکەکە-پاژک و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژا ستار مەدیا عەگید(بەرات ئافشین)، بەرزڕادەگرین.
ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێرسیم وتی، "هەموو ژنێک و بە تایبەت ژنانی کورد دەبێت هەموو ڕۆژێک لە تێکۆشاندابن. گەر ژنان خۆیان بە ڕێکخستن بکەن ئەوا کۆمەڵکوژی نامێنێت."