ئەمریکا و بەریتانیا، ڕووسیا بە ئەنجامدانی هێرشی ئیلکترۆنی تۆمەتبار دەکەن

وڵاتانی ئەمریکا وبەریتانیا هۆشدارییان دا، کە ڕووسیا هەوڵی هێرشی ئیلکترۆنی (سایبەری) دەدات لە دژی ناوەندە گرنگ و هەستیارەکان ئەنجامداوە.

وڵاتانی ئەمریکا وبەریتانیا هۆشدارییان دا، کە ڕووسیا هەوڵی هێرشی ئیلکترۆنی (سایبەری) دەدات لە دژی ناوەندە گرنگ و هەستیارەکان ئەنجامداوە.

ناوەندی هەواڵگری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئاماژە بەوە دەکەن، کە ڕووسیا هەوڵی هێرشی سایبەری دەدات.

بەیاننامەکە لەلایەن بنکەی لێپرسینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (اف بی ای)، وەزارەتی پاراستنی ناوخۆ و ناوەندی پاراستنی سایبەری نەتەوەیی بەریتانیا دەرچووە. لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا هاتووە، دەوڵەتی ڕووسیا ناوەندگەلی گرنگ-ی حکومەتی کردووەوەتە ئامانج.

 لە بەیاننامەکەدا ڕاگەێندراوە کە کۆمپانیاگەلی بواری بیناسازی و ناوەندەکانى ئینتەرنێت ئامانجی سەرەکین.