ئەو خوێندنگەیەی قەیوم کردبووی بە وێرانە دووبارە دەکرێتەوە

خوێندنگەی زمانی کوردیی فاتمە تۆکات ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن قەیوومەکەی ئاکەپەوە داخرا و بووە وێرانە، بەڵام ئێستا لە لایەن شارەوانیی ڕێیا ئارمووش- هەدەپەوە سەرلەنوێ نۆژەن دەکرێتەوە.

ناوەندی پەروەردەی فاتمە تۆکات ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن شارەوانیی ڕێیا ئارمووش-ی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە - DBP) ببووە خوێندنگەی زمانی کوردی، بەڵام ساڵی ٢٠١٧ لە لایەن قەیومەوە داخرا. خوێندنگەی زمانی کوردی فاتمە تۆکات لە ماوەی دوو ساڵدا دەیان خوێندکاری پەروەردە کرد. لە میانەی ئەو دوو ساڵەدا پەروەردە بە زمانی دایک پێشکەش کرا. خوێدنگەکە لەلایەن قەیومەوە داخرا. هەموو دیوارەکانی خوێندنگە ڕووخێنران و کراوە بە وێرانە.

شارەوانی ڕێیا ئارمووش لێداونی دا و ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا جارێکی دیکە خوێندنگەکە دەکەنەوە.

سائیح سەرتکال هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی هونەر و چاند و زمان (DÎSA-DER) ڕایگەیاند، سیاسەتی دژ بە یاسا لە دژی داهاتووی زمانی کوردی هێشتاش لە سەدەی ٢١یشدا بەردەوامە.

سەرتکال ڕاشیگەیاند، تەنانەت لە وڵاتانە زۆر دواکەوتوو و کۆنەپارێزەکاندا ئەو جۆرە ڕەفتارە بوونی نییە، بەڵام لە تورکیا بەرگەنەگرتنی زمانی کوردی لە بەرزترین ئاستدایە.

سەرتکال لە بەردەوامیدا وتی: "دوای دۆخی نائاسایی لە بابەتی زماندا کۆمەڵەی نوێ دروست بوون. لە وانیش (DÎSA-DER) دروست کرا و بۆ ئەو کارانە بوونە پێشەنگ".

'تێڕوانین بۆ زمان، تێڕوانین بۆ هەموو بەهاکان دیاری دەکات'

سەرتکال ئەوەشی ڕاگەیاند، سەرلەنوێ کردنەوەی خوێندنگەکە زۆر گرنگ و واتادارە و وتیشی: "سەرلەنوێ کردنەوەی خوێندنگەی زمانی کوردیی فاتمە تۆکات بۆ ئیمە و ڕای گشتیی دیموکراتیک زۆر گرنگ و واتادارە. ئەوەی گەلێک دەکات بە گەل زمان و هونەرە. بوونی کەلتور، تاکە کەرەستەی ڕاگەیاندنە لە مرۆڤە سەرەتاییەکانەوە هەتا ئێستا بەردەوامە. بۆیە تێروانین بۆ زمان، تێڕوانین بۆ هەموو بەهاکانی تر دیاری دەکات".

ژ.ت