تورکیای بێ کورد، تەنها دەتوانێت کۆتایی بە خۆی بهێنێت

کێشەی تورکیا، کەمی سەرچاوەکانی وزە نیە، بەڵکو کێشەکە، سیاسەتە قڕکەریەکانی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە لە دژی گەلی کورد.

تەیب ئەرۆدغان بەرپرسە فاشیستەکە، دوای دوو رۆژ لە پرۆپاگەندە و چاوەڕوانی کۆمەڵگا، دواجار "مزگێنیە مێژوویەکە"یدا: تورکیا لە دەریای رەش سەرچاوەیەکی غازی سروشتیی دۆزیوەتەوە. بێگومان دەرفەتێکی مادی لە شێوەیە بۆ تورکیا گرنگە. بەڵام پیشاندانی ئەمە، وەکو رووداوێک کە رێڕەوی مێژوو بگۆڕێت، جگە لە مشتومڕێکی فاشیست و شەڕێکی دەروونی، هیچی تر نیە. راستیەکەی، ئەم بارودۆخە رووی راستەقینەی بەڕێوەبەرانی فاشیستی ئەردۆغان-باخچەلی و تەنگەتاوی ئەوان پیشان دەدات. بە پرۆپاگەندەیەکی لەم شێوەیە هەوڵ دەدەن کۆمەڵگا هەڵخەلەتێنین و مەشغولیان بکەن و تەمەنی دەسەڵاتی خۆیان درێژ بکەنەوە.

تورکیا وڵاتێکی هەژار و بێ خێروبێر نیە، هەروەها لە رووی سەرچاوەی سەرزەوی و ژێرزەویەوە لاواز نیە، بەڵکو بە پێچەوانەوە وڵاتێکی بەهێز و دەوڵەمەندە. هەم خاوەنی وەبەرهێنانێکی هەمە لایەنە و بەهێزە کە دەتوانێت وڵامی هەموو پێداویستیەکانی کۆمەڵگای تورکیا بداتەوە، هەم خاوەنی سەرچاوە گرنگەکانی خۆیەتی بۆ بواری بەرهەمهێنان کە دەتوانێت رێگری بکات لە هەموو ئەو پێداویستیانەی لە دەرەوە دێن. خاکی ئەو ناوچەیە بۆ کشتوکاڵی و حەیوانداری بەپیت و بەکەڵکە. خاوەنی سەرچاوەیەکی تێرکەری دەغلودان و مەڕ و ماڵاتە، بۆ بواری سەوزە و میوەش بە هەمان شێوە بەپیت و بەرهەمدارە. لە رووی سەرچاوەکانی ژێر زەویشدا تا ئاستێکی گرنگ دەوڵەمەندە. سەرچاوەکانی وزە وەکو نەوت و غازی سروشتی تا ئێستا، لە ئاستێکدا دەرهێنراون. خاوەنی چەندین رووبار و چەم و بەرهەمهێنانی وزەیە بە پشتبەستن بە بەنداوەکان. هاوکات خاوەنی چەندین رێگای تێپەڕبوونی وزەیە لە نێوان کیشوەرەکاندا.  

کەوایە کێشەکە ئەوە نیە کە تورکیا وڵاتێکی هەژار و بێخێروبێرە. بە پێچەوانەوە لە رووی سەرچاوەکانی سەر زەوی و ژێر زەویەوە، دەوڵەمەند و بەبەرهەمە. بە پێی خۆی، خاوەنی رێگا و سەرچاوەی گرنگیی وزەیە. ئەو کاتە کێشەکە، بریتی نیە لە لاوازی یان کەمی سەرچاوەکان. کەوایە کێشەکە چیە؟ ئاشکرایە کە شێوازی بەکارهێنانی ئەم سەرچاوانەیە. واتە بارودۆخی ئەو سیاسەتانەی ئەم سەرچاوانە بەکار دێنێت. واتە ئەو قسانەی کە تەیب ئەردۆغان بەرپرسە فاشیستەکە لە ٢١ی ئاب لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆدا لە لێدوانێکدا وتی ، راست نین. وەکو ئەوەی بڵێی تورکیا وڵاتێکی لاواز و بێخێروبێرە، بەڵام بە دۆزینەوەی سەرچاوەی غازی سروشتی لە دەریای رەش، بووە بە وڵاتێکی دەوڵەمەند! تەیب ئەردۆغان هەوڵیداوە کە بارودۆخەکە بەم شێوەیە پیشان بدات، بەڵام ئاشکرایە کە بارودۆخەکە بەم شێوەیە نیە. ئاشکرایە کە هۆکاری کێشە سەرەکیەکان، سیاسەتی بەڕێوەبەرایەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە.

ئایا ئەم سیاسەتانە چین؟سیاسەتەکانی داگیرکاریی کاپیتالیستە کە سەرماداران زیاتر دەوڵەمەند دەکات و کرێکار و رەنجدەرانیش زیاتر هەژار دەکات. ئەو سیاسەتانەی بە هەموو شێوەیەک دەرفەت دەدات بە لایەنگرانی خۆی. سیاسەتی خەرجی و بردنی پارە و سەروەت، بۆ ژێرزەمینەکان. ئەو سیاسەتەی لە دژی کورد شەڕ بەڕێوە دەبات و هەموو دەوڵەمەندیی تورکیا لەو شەڕەدا خەرج دەکات. لە جیاتی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بتوانێت سوود لە سەرچاوەکان وەربگرێت، مرۆڤ برسی و هەژار دەهێڵێتەوە و بۆ ئەوەی هیچ کەسێک لە دژیان نەوەستێتەوە فشار و زۆرداری بەکاردێنێت و دەوڵەمەندیی وڵات بۆ کردەوەی فشار و زوڵم و ستەم بەکار دێنیت. بە تایبەتش سیاسەتی لاقەکردن و دەستدرێژی و کۆمەڵکوژی لە دژی ژنان.

بێگومان لە بنچینەی ئەم سیاسەتانەدا، سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی گەلی کورد بوونی هەیە کە پێی دەڵێن کێشەی کورد.  ئەو زیهنیەت و سیاسەتەی کە لە هەموو شوێنێک دژایەتی کورد دەکات و قڕکردنی کورد دەسەپێنێت، سەرچاوەی ئەم سیاسەتانەن. کە بودجەی وڵات بە تەواوەتی بۆ شەڕ خەرج دەکرێت، ئاشکرایە، ئەمە بە هۆی شەڕی تایبەتی گشتگیرە لە کوردستان کە دەیانەوێت کورد قڕبکەنەوە. ئەگەر لە تورکیا قەیرانێکی قوڵی ئابوری بوونی هەیە و نرخی دراو رۆژ بە رۆژ دادەبەزێت و بەردەوام ناچار دەمێنن کە سفرەکانی سەر دراو کەم بکەنەوە، هۆکارەکەی شەڕی قڕکردنە لە کوردستان.

بێگومان هەمان بارودۆخ بواری فیکری و سیاسەتیش دەگرێتەوە. لە تورکیا کە لە دژی گەلی کورد شەڕێکی فاشیستی گشتگیری قڕکردن بەڕێوە دەچێت، ئاشکرایە کە دیمۆکراسی و ئازادی تێیدا جێگیر نابێت و لە دژی کۆمەڵگا فشارێکی فاشیستانە دروست دەکرێت. ئەو کاتە بەشێکی هەرە زۆری بودجە بۆ ئەو ئامراز و ئەو هێزانەی تیرۆر و فشارە فاشیستەکان لە دژی کۆمەڵگای تورکیا بەکاردێنێت، خەرج دەکریت. بەم هۆکارە بۆ پەروەردە و تەندروستی و ئارامیی کۆمەڵگا بەکار نایەت، بۆیە تورکیا وەکو وڵاتێکی هەژار و لاواز تەماشا دەکریت.

ئەو کاتە کێشەکانی تورکیا بە هۆی بێخێروبێری و لاوازیەوە نیە. کێشەکان بەهۆی سیاسەتەکانی ئاکەپە-مەهەپەوە دێنە ئاراوە کە دەستی بەسەر سەرچاوەکانی وڵاتدا گرتووە. ئەگەر سیاسەتە فاشیستەکانی ئاکەپە-مەهەپە نەگۆڕێن و هەمان سیاسەت بەردەوام بێت، ئەو کاتە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئەو غازە سروشتیەی لە دەریای رەش دۆزراوەتەوە، هیچ شتێک ناگۆڕێت. بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئەو غازە سروشتیەش، دەوڵەمەندەکان زیاتر دەوڵەمەند دەکات و هەژارەکانیش زیاتر هەژار و ئەو قازانج و سوودەی لێی وەردەگیرێت لە دژی کورد و لە هەوڵی تیرۆر و فشارە فاشیستەکانی دژی کۆمەڵگای تورکیا بەکار دەهێنرێت.

ئاشکرایە کە هەموو کێشەکان بەهۆی سیاسەتە قڕکەر و فاشیستەکانی ئاکەپە-مەهەپەن کە لە دژی گەلی کوردە. تا ئەو کاتەی لە کوردستان شەڕ بەردەوام بێت، تورکیا ناتوانێت خۆی لە قەیرانەکان رزگار بکات. تا ئەو کاتەی شەڕی قڕکردن لە دژی گەلی کورد بەردەوام بێت، تورکیا نابێت بە وڵاتێکی دیمۆکرات و تیرۆر و فشارە فاشیستەکان لەو وڵاتە بەردەوام دەبێن. تا ئەو کاتەی شەڕی نائەخلاقی و بێ پێوانە لە کوردستان بەردوام بێت، لە تورکیا یاسا و ئەخلاق جێگیر نابێت. بە کورتی تورکیای بێ کورد، هیچ کات ناگات بە ئازادی و دیمۆکراسی، تەنها دەتوانێت کۆتایی بە خۆی بهێنێت. تورکیا بە بێ بەدیهاتنی ئازادی کورد، هیچ کات ناگات بە دیمۆکراسی.

کێشەی تورکیا بریتی نیە لە کەمی سەرچاوەکانی وزە، بەڵکو کێشەکە سیاسەتە قڕکەریەکانی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە کە لە دژی کورد بەڕێوەی دەبات. ئەو کاتە نەک نەدۆزینەوەی غازی سروشتی لە دەریای رەش، بەڵکو کاتێک کە سیاسەت و زیهنیەتی قڕکەری بەڕێوەبەرانی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی کورد لەناو برا، کێشەکانی تورکیا چارەسەر دەبن. لە راستیدا ئەوە ئاشکرا نیە کە لە دەریای رەش تا چ ئاستێک غازی سروشتی دۆزراوەتەوە. لەوانەشە شتێکی خەیاڵی بێت. کاتێک مرۆڤ قۆناغی هەڵوەشانەوە و تەنگەتاوبوونی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە شیرۆڤە بکات، دەکریت راستیەکان بەم شێوەیە ببینێت. تەیب ئەردۆغان بەرپرسە فاشیستەکە کە رووداوەکەی هێندە گەورە کرد و کردیە بابەتێکی پرۆپاگەندە، بۆیە گۆمانی ئەمەش زیاتر دەبێت.

دەبێت مرۆڤ لە بەرامبەر مشتومڕێکی بەم شێوەیە و یاریەکانی شەڕی تایبەت، هۆشیار بێت و هیچ کات هەڵنەخەڵەتێت. گرنگە مرۆڤ راستیەکان بگەیێنێتە گەلانی تورکیا و نەهێڵێت هەڵخەلەتێن. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت لە دژی فشار و زوڵمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە مرۆڤ تێکۆشان لاواز نەکات، بەلکو بە پێچەوانەوە تێکۆشان بەهێزتر و بەرفراوانتر بکات. بە تایبەت دەبێت ژنان و گەنجان بۆ لەناوبردنی ئەم یاریانەی شەڕی تایبەت، لە دژی هێرشبەرە فاشیستەکان، بە پێشەنگایەتی خۆڕاگریی بۆ خۆپاراستن، هەڵسێتە سەرپێ. لە دژی رژێمی فاشیستی لاقەکار، دەبێت مرۆڤ بەردەوام لە خۆڕاگریدا بێت.

ئەو کاتە بۆ گەلی کورد و گشت گەلانی تورکیا گرنگرین مزگێنی، هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەریی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە کە دوژمنی سەرسەختی کوردە. ئەگەر خۆڕاگریی ئەنتی-فاشیست و یەکێتی هێز لە هەموو گۆڕەپانەکان بەهێز بکرێت، ئەگەر هەموو هێزە دیمۆکراتەکان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە جێگرەوەی چارەسەری دیمۆکراتیک بە یەکەوە بخوڵقێنن، ئەو کاتە دەکرێت مزگێنیەکی بەم شێوەیە بدرێت. بۆیە ئەوەی پێویستە ئێستا بکرێت، ئەوەیە کە مرۆڤ گوێ لە مشتومڕی فاشیستان نەگرێت، دەبێت مرۆڤ بۆ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هێزە دیمۆکراتەکان بکات بە یەک و خۆڕاگریی دیمۆکراتیک لە دژی فاشیزم بەرفراوان بکات. تاکە سیاسەتی راست کە دەتوانێت ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، بەم شێوەیە دەبێت.

سەرچاوە: یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

ز.ش