شێرپەنجەی مەمک چارەسەر کرا

لە ئەمەریکا بە سایەی بەکارهێنانی چارەسەر بۆ سیستمی بەرگریى جەستە بۆ نەخۆشێک، کە شێرپەنجەی مەمکی هەبوو، گرێی شێرپەنجەکە لەناوبرا. لە چارەسەرکردنى شێرپەنجەدا، ئەمە وەک شۆڕشێک تەماشا دەکرێت.

ئەو لێکۆڵینەوەیە لە زانکۆی 'ڕیچمۆند' و پەیمانگای شێرپەنجەی نەتەوەیی 'بیزەسدا' دەستیپێکردبوو و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری 'نەیچەر میدیسیان – دەرمانی سروشتی' بڵاوکرایەوە.

لەو وتارە زانیستییەی گۆڤارەکەدا ئاشکرا کراوە، سیستمی بەرگریی جەستەی ژنێک، کە بە قورسی نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمکی تووشبوو بوو، بەهێزکراوە و لەسایەى بەهێزکردنى سیستمى بەرگریى جەستەیدا ئەو نەخۆشە باش بووە. جەخت لەوەش کراوەتەوە کە گرێى شێرپەنجەکە بە بەشەکانی تری لەشیدا بڵاوبووبوویەوە، بەڵام بە سایەی چارەسەریی دووساڵی پێشوو، ئەو نەخۆشە ئیتر ئێستا باش بووە و بووەتە خاوەنى تەندروستییەکی باش.

لە چوارچێوەی چارەسەرییەکەدا، لیمفەخانەکانی خرۆکە سپیەکانی خوێنی نەخۆشەکەیان گۆڕیوە و سەرلەنوێ ئەو جۆرە لە خۆرکەى سپى کراوەتەوە جەستەوەى نەخۆشەکە. ئەو لیمفەخانە بەشێوەیەک بەهێزکرابوون، کە هێرش بکەنە سەر خانەکانى شێرپەنجە و لەناویان ببەن و بەو شێوەیە دووبارە خانەکان لە بەرابمەر ئەو نەخۆشییەدا چالاک کراونەتەوە. بەو شێوەیە سیستمی بەرگریی جەستە هێرشی کردووەتە سەر نەخۆشییەکە.

ئەو ژنە، کە قورسترین جۆری نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمکی تووش بوو بوو بە سایەی ئەو رێگەچارەیەوە، گرێى شێرپەنجەکەى لەناوبرا. بەپێى بابەتى گۆڤارەکە، ئەو چارەسەرە بە شێوەیەکى تایبەت بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشیى ئەو نەخۆشە بەکارهێنراوە.

تاوەکو ئێستا بەهێزکردنی سیستمی بەرگریى جەستە لە دژى شێرپەنجەکانی گورچیلە، منداڵدان، شێرپەنجەى خوێن، پرۆستات و پێست سەرکەوتوو بووە.

لاسلۆ ریدڤێنئی لە پەیمانگای شێرپەنجە لە شاری تۆرنتۆ لەبارەى ئەو جۆرە لەچارەسەرکردن وتى، ئەوە یەکەم جارە نەخۆشێکی تووشبوو بە قورسترین جۆری شێرپەنجەی مەمک چارەسەر بکرێت. وتیشی "ئەو چارەسەرییە بەهێندەی 'شۆڕش'ێک گرنگە".

ر.م