له‌ شه‌نگال جه‌ژنی ئێزی پیرۆز كرا

ئێزدییه‌كانی شه‌نگال دوای ٣ ڕۆژ به‌ڕۆژووبوون، جه‌ژنی ئێزی-یان پیرۆز كرد.

ئێزدییه‌كان له‌ ٢ هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا ٣ ڕۆژوو ده‌گرن كه‌ پێی ده‌گوترێت «ڕۆژووی فه‌قیران»، دواتر جه‌ژنی ئێزی پیرۆز ده‌كه‌ن. 

له‌ ڕۆژه‌كانی ڕۆژووگرتندا؛ سێشه‌ممه‌، چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ خوێن ناڕژێنرێت، قسه‌ی ناخۆش ناكرێت و كار ناكرێت. له‌و ڕۆژانه‌دا ته‌نیا دوعا ده‌كرێت. به‌ گوێره‌ی باوه‌ڕیی ڕۆژووگران، پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا‌ ئاگایان له‌ زمانی خۆیان بێت و قسه‌ی خراپ نه‌كه‌ن.

كاتێك ڕۆژوو ته‌واو بوون، نۆبه‌تی جه‌ژن دێت. به‌ره‌به‌یانیی هه‌ینی ئێزدییه‌كان ده‌چنه‌ سه‌ر گۆڕی كه‌سوكاریان. دواتر سه‌ردانی یه‌كتر ده‌كه‌ن و پیرۆزبایی جه‌ژن له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن.

ئێزدییه‌كانی شێخان و لالش له‌ هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی كانوونی یه‌كه‌م ڕۆژوو ده‌گرن، به‌مه‌ ده‌ڵێن «ڕۆژووه‌كانی بابه‌شێخ».

s.m