لە بازل فستیڤاڵی کلتورو وەرزش-ی گەنجان

فستیڤاڵی کلتور و وەرزشی گەنجان-ی حەسەن کیزیلەرکە هەر ساڵ بە شێوازێکی فۆلکلۆریانە لە سویسرا بەرێوە دەچێت،ئەمساڵ بە جۆش و هەیەجانێکی گەروە بەڕێوە چوو.

فستیڤاڵی کلتور و وەرزشی گەنجان-ی حەسەن کیزیلەر کە هەر ساڵ بە شێوازێکی فۆلکلۆریانە لە لەیەن یەکیەتی گەنجانی شۆڕشگێر و تەڤگەری ژنی جوان-ی شۆڕشگێڕ لە سویسرا بە ڕێوە دەچێت، ئەم سال لە شاری بازل-ی سویسرا بەڕێوە  چوو. لەم چوارچێوەیەدا لە کاتی بەیانیاندا لە یاریگەی وەرزشی ئالسخویلە یاری تۆپی پێ و تۆپی دەست ئەنجام درا و دواتر لە سالۆنە داخەراوەکەی ئەو یاریگایەدا مەراسیمی پیرۆزبایی ئەنجام درا.

' خۆلی تۆپی پێ و تۆپی دەست'

١٣ تیپ بەشداری خولی تۆپی پێ بوون . لە ئەنجامدا تیپی (ئاناتۆلیسخەرکولتۆرڤەرەین ولەن)  پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، رۆژ وینتەرتۆر لە پلەی دوویەم و تەۆلەریش لە پلەی سیێەمدا وەستا.

لە خولی تۆپی دەستدا تیپی مەجلیسی ژنان-ی بریتان پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

دوای خۆلە وەرزشییەکان مەراسیمی شایی و گۆڤەند بەڕێوە چوو و لە ساڵۆنی مەراسیمەکەدا نوسراوەگەلێک وەک " سەرۆک ئازاد بکە"، وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وێنەی حەسەن کیزیلەر، شرهیدانی شۆڕش و ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە هەڵواسرابوو.

' خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی شەهیدان ئەرکێکی مێژووییە'

پارلمانتاری شاری سێرت-ی هەدەپە بەسیم کۆنجا بەشداری ئەم فستیڤاڵەی کرد. دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ئازادی پارلمانتاری هەدەپە کۆنجا قسەی کرد و وتی، " ئێمە بە گەنجان دەستمان پێکرد و بە گەنجان سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین." کۆنجا داوای لە گەنجان-ی دەرەوەی وەڵات کرد و وتی،" ئەمە  بەرپرسیارەتییەکی مێژووییە کە بە دڵسۆزی بۆ زمان و کلتور و بەهاکانی بەرخۆدان خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی شەهیدان بکەین."

'چالاکوانانی قەڵغانی زیندوو بەشداری فستیڤاڵەکە بوون'

ئەو گەنجانەی کە  لە قەندیل لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا قەڵغانی زیندوویان دروست کردووە،لە ڕێگەی سکایپەوە بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ بەشداری فستیڤاڵەکە بوون و لە قەندیلەوە سڵاویان نارد بۆ بەشداربوانی فسیڤاڵەکە.

لە فستیڤاڵەکەدا تیپی هەڵپەڕکێی منداڵان-ی چاندا مەد و تیپی هەڵپەڕکێی ئەڤینی وەڵات  و گروپی هونەرمەندان چەند بڕگەیەکی هونەرییان پێشکەش کرد.

ک-ش