لە خۆپیشاندانى میونخ بۆ کەش و هەوا باس لە حەسکێف کرا

گەنجان و  منداڵان لە شاری میونخ-ی ئەڵمانیا نەچوون بۆ خوێندنگەکانیان و بەشداریی خۆپیشاندانی کەش و هەوایان کرد.

لە گۆڕەپانی ماکس جۆزێف لە چالاکیى " Fridays for Future"  (هەینییەکان بۆ داهاتوو) دا، دکتۆر ڤیلدان سەچکینەر لە بزووتنەوەى ئیکلۆلۆژیى میزۆپۆتامیاوە وتەیەکى پێشکەش کرد.

سەچکینەر باسی لە لایەنە خراپە و زیانبەخشە ئابووری و سیاسییەکانی بەنداوی ئیلی سوو لەسەر رووباری دیجلە کرد.

سەکچینەر بانگەوازی بۆ رای گشتى و دەوڵەتى تورک ئەوە بوو، کە پرۆژەى دروستکردنى ئەو بەنداوە لەسەر رووباری دیجلە رابوەستێنن، چونکە حەسکێف و دەرووبەرەکەى ئەو شوێنەیە، کە لە ١٠ تایبەتمەندییە کەلەپوری رۆشنبیرییەکەی ڕێکخراوى زانستى، ڕۆشنبیرى و پەروەدەیى نەتەوەیە یەکگرتووەکان (یونسکۆ - UNESCO) ٩ تایبەتمەندی لە خۆ دەگرێت، بەڵام بەهۆی پرۆژەى ئەو بەنداوەوە تێکدراوە.

سەکچینەر بانگەوازی ئەوە بوو، کە رێگری لەو پرۆژەیە و تێکدان و رووخاندنی حەسکێف بگیرێت.

کۆمونەى ژنانی سارا-ش بەشداری چالاکییەکە بوو بوون.

ر.م