لە سویسرا لە دژی نەژادپەرستی پێشبڕکێى تۆپی پێ بەڕێوەچوو

بە پێشنگایەتیی ڕێکخراوە ئەنتەر ناسێۆنالیست و دەژە فاشیستەکان لە سویسڕا لە دژی نەژادپەرستی تۆپی پێ بەرێوەچوو.

ئەو پێشبڕکێیەی تۆپی پێ وەک نەریتێکى ساڵانە بەڕێوەدەچێت. ئەمساڵ ١٥هەمین خولی پێشبڕکێکە بوو و لە ژێر دروشمی 'ئێمە لە دژی نەژادپەرستی یەکین، ئێمە بە هێزین ' بەڕێوەچوو.

 نزیکەی ٦٠٠ گەنج لە کانتۆنە جیاوازەکانی سویسرا لە سۆلتۆرن کۆبوونەوە و لە دژی نەژادپەرستی و بە بازرگانیکردن خولەکانى تۆپی پێ، خولێکی جێگرەوەى تۆپی پێیان بەڕێوەبرد.

لە خولەکدا ٨٠ تێپ بەشدارییان کرد. بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕیش بە تیمێک بەشداری خولەکە بوون. چالاکوانانی بزووتنەوەی گەنجان شۆڕشگێڕ. بە تیمی شەهید سارا دۆرشین خۆیان گەیاندە  چارەکی کۆتایی خولەکە.

گەنجان لە خولەکەدا بە دانانى ستاند و هەڵدانى پۆستەر و لافیتە سەرنجییان راکێشایە سەر شۆڕشی رۆژئاوا و کۆمەڵکوژییەکانى دەوڵەتى تورک لەکوردستان.

هەروەها ژنانی گەنج بە تیمی تایبەتى خۆیان بەشدارییان لە خولەکەدا کرد.

لە خولەکدا لە نێوان تیمەکاندا پەیمانی دژ بە فاشیزم نەژادپەرستی دووپاتکرایەوە و راگەیاندرا.

ژ.ت