لە لوزێرنى سویسرا چالاکى بۆ پشتیوانیکردن لە حەسکێف رێکخرا

کوردان و گەنجانی سۆسیالیست لە شاری لوزێرنی سویسرا لە دژی بەنداوی ئیلی سو، کە دەبێتە هۆی ژێرئاوکەوتنى حەسکێف چالاکییەکیان رێکخست.

چالاکییەکە لە بەردەم بینای کارگەى ئاندریدز هدیرۆ رێکخرا. ئەو کارگەیە لە ناوچەى کرینێس لە کانتۆنی لوزێرن دایە و بۆ بەنداوی ئیلی سو تۆرباین و کەلوپەلی پەیوەندیدار بە کاری تۆرباینەکانەوە دابینکردووە.

چالاکوانانى ژینگەپارێز لە کاتی چالاکییەکەیاندا بە زمانى ئەڵمانی راگەیاندراویان بڵاوکردەوە و چەندینجار دروشمەکانى "نەبنە هاوکاری پاکتاوکردنى رۆشنبیری"، "نا بۆ کۆمەڵکوژیى سروشت"، "کۆتایى بە هاوکاریکردنى تورکیا بهێنن" وترانەوە.

چالاکییەکە نزیکەى ٢ کاتژمێر بەردەوامبوو و بە ناوی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە لوزێرن (جەدەکە - CDK) پەیامێکى خوێندرایەوە و تیایدا هاتبوو "هێشتا بۆ پاراستنى حەسکێف درەنگ نییە. دەوڵەتى سویسرا لە رێگەى کارگەکانییەوە بووەتە هاوبەشی تاوان. دەبێت دەستبەجی ئەو پرۆژەیە راوەستێنرێت".

ژ.ت