هاوسه‌رگیریان کردوته‌وه بە به‌هانه‌یه‌ک بۆ پاراستنی ژینگە

کچ و کورێکی ئوستراڵی بە بریارێکی سەرنج ڕاکێش ژیانی هاوسەرگیری پێک دێنن کە دەکەوێتە خزمەتی ژینگە.

لە جیهان زۆرن ئەو چیرۆکە هاوسه‌رگیریانەی کە مرۆڤەکان سەرسام دەکەن، بەڵام یەکێک لە چیرۆکە هەرە سەرنج ڕاکێش و بەسودەکان، چیرۆکی لێۆن ستار و ماسێۆنی ئوستراڵیە که لەگەڵ ئەوەی چیرۆکەکەیان بەرژەوندی ئابوری بۆ ئەو دوو گەنجە تێدا هەیە، هاوکات خزمەتێکە بۆ ژینگه و مرۆڤایەتی.

لیۆن ستار و ماسێۆن دووگەنجی بە ڕەچەڵک ئوستراڵین که بریاریانداوە ژیانی هاوسەرگیری پێک بێن. بو ئه‌م مه‌به‌سته تەواوی خەرجی هاوسەرگیریه‌کەشیان بە کۆکردنەوەی پلاستێک و شوشە پاشەماوەکانی ناو شەقامەکاندا دابینی دەکەن.

هاوسەرگیری لیۆن ستار و ماسێۆن سەره‌نجی هەموو ژینگە دۆستانی ڕاكێشاوە، لە تۆرە کۆمەڵاتیەکان باسی خواسێکی زۆری لەسەر دەکرێت.

ئەو دوو گەنجە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە تا ئیستا ٩٠ هەزار دەبە و شوشەیان کۆکردوتەوە و فرۆشتویانە، بریاریشیانداوە که بەردەوام بن تا تەواوی خەرجی هاوسەرگیریەکەیان دابین دەکەن.

ڕ..ح