هاووڵاتییانى گوندی مولوی دێرسیم لە دژی کارگەی بەردی گوندەکەیان کەمپەینێکیان رێکخست

ماوەى ١٥ ساڵە لە نێوان گوندی مولو و دێرسیمدا کارگەیەکى بەرد دروستکراوە و سروشتی ئەو ناوچەیە تاڵان و کاول دەکات. بۆ راوەستاندنی کارەکانى ئەو کارگەیە هاووڵاتییانى گوندی مولو دەستیان کەمپەنێک کردووە.

کەمپەینەکە بە ناوی "نا بۆ تاڵانکردنی سروشت، بەڵی بۆ داخستنی کارگەى بەردی گوندی مولوی دێرسیم" بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیاندراوى کەمپەینەکەدا هاتووە "ئێمە ئەو کارگەیەمان ناوێت کە زیان بە گوندەکەمان، ئاوەکەمان، ئاژەڵەکانمان، گیا و رووەکانمان و بوونەوەرەکانمان دەگەیەنێت".

لە راگەیاندراوەکەدا داوا لە شارەوانی، رێکخراوەکانى کۆمەڵی شارستانی، ژینگەپارێزان و کەسە دڵسۆزەکان کراوە پشتیوانى لە کەمپەینەکە بکەن.

کەمپەینکە لەسەر ماڵپەڕی Change.org بەڕێوەدەچێت.

ئەو کەسانەى دەیانەوێت پشیتوانى لە کەمپینەکە بکەن، دەتوانن لە رێگەى ئەم لینکەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

ژ.ت