هه‌په‌گه: گه‌ریلاكان بۆ یادی دیار غه‌ریب زنجیره چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكان چه‌ندین سه‌ربازی توركیای داگیركه‌ر كوژراون و بریندار بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكان چه‌ندین سه‌ربازی توركیای داگیركه‌ر كوژراون و بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت (دیار غه‌ریب) زنجیره چالاكییه‌كیان كردووه و گورزی تووندیان له سوپای تورك داوه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
ڕۆژی ٥ی تهمووز\١٤ی پووشپه‌ڕ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له هه‌رێمی قه‌ندیلی سه‌ربه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به هاوكاری سیخووڕهكانیان له ناوچه‌كه هێرشێكیان ئه‌نجام دا. له‌و هێرشه‌دا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت و هه‌ڤاڵانمان شاهین و ده‌وران شه‌هید بوون.
هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت ٢٥ ساڵ له ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه تێكۆشانی كردووه و له‌نێو پارتییه‌كه‌مان په‌كه‌كه بووه‌ته خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی گرنگ. هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت له‌پێناو ئازادی و یه‌كێتیی گه‌لی كورد به‌رده‌وامی به هه‌موو ئه‌ركه شۆڕشێرییهكان داوه له‌سه‌ر هێڵی میلیتانی ئاپۆیی و ڕه‌نجێكی زۆری داوه.
ئه‌م هێرشه له دژی ڕێبه‌رایه‌تی و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان كراوه. هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت فه‌رمانده‌یه‌كی پێشه‌نگمان بوو و تێكۆشانه‌كه‌ی له‌پێناو یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان تێكۆشانێكی به‌هاداره. به‌دڵنیاییه‌وه تۆڵه‌ی ئه‌م هێرشه ده‌كرێته‌وه كه به هاوكاری سیخووڕه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كراوه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه به‌ڕێزه‌وه یادی فه‌رمانده‌ی گه‌وره هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت (دیار غه‌ریب محه‌مه‌د) و هاوڕێیانی هێژا شه‌هید شاهین و شه‌هید ده‌وران ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كانیان و گه‌لی كورد ده‌كه‌ین.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه‌دا، هێزه‌كانمان بۆ یادكردنه‌وه‌ی هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت، هاوڕێ شاهین و هاوڕێ ده‌وران له زۆر شوێن دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكیی به‌هێزیان ئه‌نجام داوه.
ئه‌فسه‌رێك و سه‌ربازێك كوژران
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، له ٩ی تهمووز\١٨ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٨ هێزه‌كانمان له دوو كامیۆنی سه‌ربازیی سوپای توركی داگیركه‌ریان داوه كه له ناوچه‌ی ڕووبارۆكی سه‌ربه شه‌مزینان-ی جۆله‌مێرگ ده‌چوونه ده‌ڤه‌ری گردی خوه‌دێ له هه‌رێمی ئاڤاشین-ی سه‌ربه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. له‌م چالاكییه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دوژمن تێكشكێنراوه و ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ش گورزی لێ دراوه. چه‌ندین سه‌ربازی دوژمن كوژراون و بریندار بوون. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ئه‌فسه‌رێك و سه‌ربازێك كوژراون و ٢ سه‌ربازیش بریندار بوون. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به ئۆبوس، هاوه‌ن و كۆپته‌ر له ناوچه‌كه‌یان داوه و سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانیان گواستووه‌ته‌وه.
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ڕۆژی ٨ی تهمووز\١٧ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٩:٤٠ له ناوچه‌ی ده‌ریێ جافه‌ر-ی سه‌ربه گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌ك كرا. له ئه‌نجامدا ٥ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
سوپای توركی داگیركه‌ر ماوه‌یه‌كه له ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی قه‌لقه‌ل-ی پارێزگه‌ی وان خاڵی پشكنین دروست ده‌كات. هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید مه‌دیا ماوا و شه‌هید ڕزگار گه‌ڤه‌ر-دا كه له بۆتان به‌رده‌وامه، له‌و پۆلیسانه‌یان داوه كه ئاسایشی پڕۆژه‌كه ده‌پارێزن. له‌م چالاكییه‌دا ٢ پۆلیس كوژران و ٣ پۆلیسیش بریندار بوون.
هێزه‌كانمان كه ئه‌م سێ چالاكییه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنكه‌كانی خۆیان.
ئۆپه‌راسیۆن له گه‌ڤه‌ر به‌رده‌وامه
به‌ره‌به‌یانیی ٥ی تهمووز\١٤ی پووشپه‌ڕ سوپای توركی داگیركه‌ر له گوندی به‌رده‌ڕه‌ش، باباوا و سێگوزا-ی دۆڵی دۆسكێی سه‌ربه ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه.
ڕۆژی ١ی تهمووز\١٠ی پووشپه‌ڕ سوپای ده‌وڵه‌تی تورك له سنووری ناوچه‌ی دۆرتیۆڵ-ی هاتای ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ڕۆژی ٢ی تهمووز\١١ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانمان له‌نێوان كوێستانه‌كانی تۆكداغ و ئۆڤاجك ڕووبه‌ڕووی یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه. له ئه‌نجامدا چه‌ندین سه‌ربازی دوژمن كوژران و بریندار بوون. هاوڕێیه‌كی ئێمه كه له دژی یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن تا دوایین فیشه‌ك قاره‌مانانه شه‌ڕی كرد، شه‌هید بووه. دواتر ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڕێییهمان ئاشكرا ده‌كه‌ین كه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا شه‌هید بووه.
ئۆپه‌راسیۆنی یه‌كینه شاراوه‌كان به‌رده‌وامه
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٧:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چالاكییه‌كیان كردووه. له‌م چالاكییه‌دا به‌تووندی له یه‌كینه‌ی دوژمن درا به‌ڵام ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی دوژمن ڕوون نه‌بوویه‌وه. ٨ی تهمووز\١٧ی پووشپه‌ڕ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به شێوه‌ی به‌ش به‌ش له ناوچه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد. یه‌كینه شاراوه‌كان به‌رده‌وامن له دانانی كه‌مین.
هێرشی ئاسمانی
٧ی تهمووز\١٦ی پووشپه‌ڕ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٦:٣٠ سوپای ده‌وڵه‌تی تورك له ده‌وروبه‌ری كوێستانی یونسوون-ی سه‌ربه ناوچه‌ی كركهان-ی هاتای هێرشێكی ئاسمانییان كرد. له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
مێدیای شه‌ڕی تایبه‌ت واز له درۆ ناهێنێت
مێدیای شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌واڵی درۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كراوه ٣ هاوڕێمان شه‌هید بوون. ٢ی تهمووز\١١ی پووشپه‌ڕ له‌و شه‌ڕه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه جگه له شه‌هیدبوونی هاوڕێیه‌كمان هیچ زیانێكی دیكه‌مان پێنه‌گه‌یشتووه.
هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بۆردومان كران
٩ی تهمووز\١٨ی پووشپه‌ڕ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ڤه‌ری ستوونا-ی سه‌ربه هه‌رێمی مه‌تینانی سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، كاتژمێر ٩ ده‌وروبه‌ری گوندی شیلانه-ی سه‌ربه هه‌رێمی مه‌تینان و كاتژمێر ١٩ش ده‌ڤه‌ری خانتوور-یان بۆردومان كردووه. له‌و هێرشانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه. به‌ڵام زیان به ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییانی سیڤیل گه‌یشتووه.
s.m