هەم کلتوری خۆی دەپارێزیت وهەمیش بژێوی ژیانی خۆی دابین دەکات

خولیا تۆپراک لەکاتێدا کە لەگوندەکەی خۆی بووە خەریکی دروستکردنی تەنورە، ئێستاش کارەکەی لە جەیهانێ درێژە پێدەدات. بەو هونەرەی خۆی هەم بژێوی ژیانی خۆی دابین دەکات و هەمیش دەبێتە هۆی ئەوەی کە نانی تەنور ئامادە بکرێت.

خولیا تۆپراک و بنەماڵەکەی، دوای ئەوەی کە گوندەکەیان لە ناوچەی مسرەج-ی سێرت لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاوە سوتێندرا بەناجاری روویان لەغەریبی کرد و لە ناوچەی جەیهان-ی ئەدەنە جێگیربوون. بنەماڵەی تۆپراک ماوەی ٣٠ ساڵە کە لەگەل سەدان بنەماڵەی ترلە کوردستان کۆجیان کردووە،هەول دەدەن کە ژیانیکی باش بۆ خۆیان پێک بهێنن. خاوەنداریەتی لە چاند وکلتوری خۆیان دەکەن. خولیا تۆپراک وتی، دایکی من لە گوند تەنوری دروست دەکرد ومنیش ئەم کارە لە دیکمەوە فێربووم. خولیا تۆپراک هەم خاوەنداریەتی لە کلتوری خۆی دەکات وهەمیش بژێوی ژیانی خۆی دابین دەکات.

 

تۆپراک ئەوەی خستەڕوو کە ئەو تەنوری ناوچەکانی چەولیک، مووش، ئاگری و سێرت دروست دەکات و وتی،" تەنور لە هەر هەرێمێک بە شێوازی جیاواز دروست دەکرێت. هەندێک کورت دروستی دەکەن و هەندێک درێژ. هەندێک کەس بە دانیشتنەوە نان دروست دەکەن و هەنێ کەس بە پێوە. بەهۆی ئەوەی کە ڕێژەی دانیشتوانی جەیهانێ زۆرە، من بەس بۆ ئەم ناوچەیە تەنور دروست دەکەم. لەدایکی خۆم شێوازی دروستکردنی تەنور ناوچەی سێرت فێربووم. کاتێک کە هاتم بۆ ئەم ناوچەیە من هەندێک مودێلی ترم لەم ناوچەیە دروست کرد."

تۆپراک ئەوەی هێنایەسەر زمان، پێداویستییەکانی دروستکردنی تەنور لە هەموو ناوچەیەک وەک یەکە و وتی، من بۆ خۆم لە کا، ئاو و موی بزن قووڕی تەنور دروست دەکەم. تۆپراک ئاوها درێژەی بە قسەکانی دا، "کاتێک کە تەنور دروست دەکرێت، کەش و هەوا زۆر گرینگە. ئەگەر هەوا زۆرگەرم بێت، قوڕەکە پێش ئەوەی کە باش وشک بێتەوە دەقڵیشێت. کاتێک کە کەش و هەوا سارد و باراناوی بێت، تەنورەکە درەنگ وشک دەبێتەوە و ئەوکات قوڕ و لیتە بە نانەکەوە دەنوسێت. کاتی گونجاو بۆ دروستکردنی تەنور ئێستایە. بۆ دروستکردنی تەنورێک یەک هەفتە کاتی دەوێت. نزیک بە سێ ڕۆژ سەرقاڵی شێلانێ قوڕی تەنورم و دواتر وردەوردە خەریکی دروستکردنی دەبم.

لەبەردەوامیی قسەکانیدا تۆپراک وتی، کە کاتێک تەنورەکە وشک بویەوە هەر ٢ ڕۆژ جارێک بە ئاو و بەردێک تەنورەکە تەڕدەکەم و جوان سواقی دەدەم. کاتێک تەنورەکە جوان سواق درابێت نانی تەورەکە جوان دەردەچێت و بەتەنورەکەوە نانوسێت. سپاس بۆخودا تائیستا گرفتێکی ئەتۆ ڕووی نەداوە. لە ناوچەی جیهانێ ٣ ژن بەم کارەوە سەرقاڵین. نرخی هەرتەنورێک ١٥٠ لیرەی تورکیە. زۆردلخۆشم بەم کارەی خۆم."

ک-ش