پلاتفۆرمی باوەڕداران: با مانگی ڕەمەزان ببێتە هۆی هاتنەدیى ئاشتی

پلاتفۆرمی باوەڕداران-ی میزۆپۆتامیا دەربارەی مانگی ڕەمەزان بەیاننامێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند "ئێمە هیوادارین مانگی ڕەمەزان-ی پیرۆز بۆگەلی ئێمە ببێتە خێر و هۆکارى هاتنەدیى ئاشتی."

پلاتفۆرمی باوەڕداران-ی میزۆپۆتامیا دەربارەی مانگی ڕەمەزان بەیاننامێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند "ئێمە هیوادارین مانگی ڕەمەزان-ی پیرۆز بۆگەلی ئێمە ببێتە خێر و هۆکارى هاتنەدیى ئاشتی."

پلاتفۆرمی باوەڕدانان-ی میزۆپۆتامیا (NAV-YEK; FEDA:CIK ) و کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیای ئاشووری - سریانی پێک دێت، دەربارەی هاتنی مانگی ڕەمەزان بەیاننامێکیان بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا وەبیر هێنراوەتەوە، کە مانگی ڕەمەزان لە دینی ئیسلامدا گرنگی تایبەتی هەیە، بە واتا و پیرۆزە و خاوەنى پێگەیەکى گەورەیە، چونکا "سەرەڕای ئەوەی وەک مانگی ڕۆژووگرتن دەناسرێت، بەڵام واتا و کاریگەری تایبەتی هەیە".

بە ڕۆژوو نەک تەنیا گەدە پەروەردە دەکریت، بەڵکو هەمو دەرونی مرۆڤ پەروەردەدەکرێت.  مرۆڤەکان ئەرکدار دەکرێنەوە، کە خۆیان لە کردەوەی خراپ بپاریزن و لە دژی ستەمکاری و ستەمکار ڕاپەڕن. بۆیە کە ئەو تێکۆشانە هەم ڕازو نیازی دینییە و هەمیش مرۆڤانەیە.

'ڕاپەڕین لەهەمبەر ستەمکاری ئەرکێکی مرۆڤایەتییە'

لە بەیاننامەکەدا دەستنیشان کراوە، ئەرکی بەپەلەی هەر مرۆڤێکە بەرەنگارى بکات بەرامبەر بە کوشتار و پاکتاوکارییەکان و ستەمی ئەردۆغان و لەو بارەیەوە نووسیویانە "لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا داوا لە گەلی موسوڵمان دەکەین، کە لە دژی هەموو خراپییەک نەفسی خۆمان پەروەردە بکەین و بەهێزەوە لە هەمبەر ستەمکاری بوەستینەوە."

پلاتفۆرم بۆ ئەو مەبەستە بانگەوازی کرد کە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیراندا بۆ سەرکەوتنی هەدەپە  و سەڵاحەدین دەمیرتاش، هەمووان تێبکۆشن. وەبیریان هێناوەتەوە، کە ڕاپەڕین لەهەمبەر فشار، ئەشکەنجە، مردن، کۆمەڵکوژی و قڕکردن، ڕازو نیازی دینییە و هەمیش ئەرکی مرۆڤایەتییە.

' کۆمەڵکوژی عەفرین وغەزە، ئەنجامی هەمان عەقڵیەتە'

لە بەیانامەکەدا کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی ئیسرائیل لە غەزە شەرمەزارکرا و تیادا هاتووە "ئەو کۆمەڵکوژییە لە غەزەی فەلەستین و عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدراوە دەرئەنجامی یەکجۆرە عەقڵییەتە. هەر بۆیە دەبێت هەمو گەڵانی بن دەست لە هەموو جیهان تێکۆشانی خۆیان بکەنە یەک".

 بە ناوی پلاتفۆرمی میزۆپۆتامیا، داوا لە گەلی خۆمان دەکەین لەم چۆارچێوەیەدا عیبادەتی خۆیان بکەن. خاوەندارێتی لە ئەرکی مرۆیی خۆتان بکەن. ئێمە هیوادارین مانگی ڕەمەزان-ی پیرۆز بۆ گەلی ئێمە ببێتە هۆى هاتنەدیى ئاشتی.

ر.م