پیسبوونی هه‌وا ساڵانه‌ ٦٠٠ هه‌زار منداڵ ده‌كوژێت

ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی (WHO) ڕایگه‌یاند، پیسبوونی هه‌وای ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌، ساڵانه‌ ده‌بێته‌ هۆی مردنی ٦٠٠ هه‌زار منداڵی خوار ١٥ ساڵی.

ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی به‌ ناونیشانی «پیسبوونی هه‌وا و ته‌ندرووستی» ڕۆژی دووشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو كۆنفڕانسێكی له‌ شاری جنێڤ ساز كرد. ڕێكخراوه‌كه‌ ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، هه‌وای پیس هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ ته‌ندرووستیی ١ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن منداڵ ده‌كات كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار ١٥ ساڵییه‌وه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌، ٩٢%ی دانیشتوانی جیهان له‌ هه‌وای پیسدا ده‌ژین و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ساڵێكدا ٧ ملیۆن كه‌س بمرن. ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ له ساڵی ٢٠١٦دا به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا و بڵاوبوونه‌وه‌ی میكڕۆب ٥٤٣ هه‌زار منداڵی خوار ٥ ساڵی مردوون، هه‌روه‌ها ٥٢ هه‌زار منداڵی دیكه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان ٥-١٥ ساڵیدایه‌، له‌ هه‌مان ساڵدا مردوون.

s.m