ژنانی تەڤگەری ئازادی: دەبێت بە کردار بسەلمێنین کە شۆرشی باشور شۆرشی ژنانە

ژنانی تەڤگەری ئازادی بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک هۆشداری خراپی بارودۆخی باشوری کوردستانیان راگەیاند، لەبەرامبەریشدا داوای یەكرێزی کورد، بە تایبەتێش یەکڕیزی ژنانیان کرد.

ژنانی تەڤەگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بە خوێندنەوەی بەیانامەیەک هۆشداریاندا دەربارەی خراپی باردۆخی سیاسی، ئابوری، تەندروستی و ڕەوشی ژنان لە باشوری کوردستان.

ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە باخی گشتی شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و لەسەر ناوی ژنان، تارا حوسین هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بەیاننامەیەکی خوێندوە و ڕایگەیاند، لەئەنجامی زیهنیەتی پیاوانی پاوانخواز و دەسەڵاتدار و نەبوونی تێکۆشانی ئازاد و دورکەوتنەوە لە ژیانی سروشتی، وایکردوە ژنانی کۆمەڵگاکەمان هەلا هەلا ببن. ئەو دۆخەش هەموومان لێ بەرپرسیارین، لە ئەنجامدا تەواوی کۆمەڵگاکەمان لە کەسایەتی ژنی ژێردەستەدا ڕوخێنراوە و پارچە کراوە.

دەربارەی دۆخی کۆمەڵگاش ئاماژیان بەوەکرد کە کۆمەڵگا لە ئیستادا  لە باردۆخی ڕوخان، قیران و هەستانەوە دایە، دوای ١٧ ساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو چانسەکانی پێشکەشکردنی پرۆژی هەرێمێکی دیموکرات و سەربەخۆی لەدەستدا، لە هەرێمێکی بەهێزەوە گۆرا بۆ هەرێمێکی لاواز و لە دەستدانی ئەو دەسکەوتانەی بە قوربانیدانێکی گەورە بدەست هاتوون.

هەروەها لە بەشێکی تری بەیاننامەی ژنانی تەڤگەری ئازادیدا، ئاماژە بەوەکراوە کە، بەهۆی چەوتی حوکمرانی هەرێمی کوردستان و پێشکەشنەکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان و تاکی کورد، وای لێهاتوە هاوڵاتیان هاوسۆزیان بۆ وڵات نەمێنێت و ئەو سوپایەی ڕاپەریانیان لە دژی کرد و لە کوردستان دەریان کرد، ئێستا لە دووبارە گەرانەوەیدا، بێدەنگن و دەست لەسەر سنگ وەستاون، لە لایکی تریشەوە دەوڵەتی تورکیا لەشکەرکێشی دەکاتە سەر وڵاتەکەمان و هاوڵاتیان شەهید دەکات و خاکی وڵاتمان دەسوتێنی و داگیری دەکات، بەڵام بێباکی بەرۆکی کۆمەڵگای گرتووە.

هەروەها رایگەیاند، پەیامی ئێمە بۆ بەیکەوە کاردکردنە بۆ سەر لەنوێ بونیادنانەوەی کۆمەڵگا. شەرم نیە ئەگەر خۆمان ڕەخنە بکەین و کار بۆ باشترکردنی کارەکانمان بکەین، شەرم ئەوەیە کە بێباک بین و کەمووکوریەکان چارەسەر نەکەین.

دەبێت کۆمەڵگا و باشوری کوردستان ڕزگار بکەین لە دەسەڵاتی ناوەندی شارەچیەتی و ناوچە چیەتی و حزبایەتی و پیاوسالاری و کار بکەین بۆ پێشخستن و پێشناگەیەتیکردنی ژنان، بە کردار بسەلـمێنین کە شۆرشی باشور شۆرشی ژنانە.

ز.ش