ژنان لە جەیهان خاوەنداری لە کولتور و نانی تەنور دەکەن

تەنور یەکێکە لە کولتورەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کە بەرەو لەناوچوون دەڕوات.  ژنانی جەیهان هەم خاوەنداری لەو کولتورە دەکەن هەم ئەو کولتورەش بە ژنانى ئەدەنە دەناسێنن.

ژنانی کورد، کە لە ساڵانى ١٩٩٠دەکاندا لە کوردستانەوە کۆچیان بۆ جەیهان لە ئەدەنە کرد بە دروستکردنی نانی تەنور هەم خاوەنداری لەو کولتورە دەکەم و هەم بە ژنانى ئەدەنەی دەناسێنن.

ماشاڵاە ئاڵتون تەمەن ٣٦ ساڵ دەیەوێت ئەو نەریتە دێرینە بەردەوامیى هەبێت. ئاڵتون کاتێک تەمەنی ١٥ ساڵ بوو لەلایەن دایکییەوە فێری نانکردن بە تەنور بوو. لەو کاتەوە هەموو هەفتەیەک نانی تەنور دروست دەکات.

ئاڵتون سەرباری ئەوەی سەرنجی خستە سەر قورسی و مەترسییەکانى ئەو کارە، بەڵام هەر دڵخۆشە بە ئەنجامدانی ئەو کارە.

ئاڵتون دەڵێت "ئەم بەیانییە هەستام. ئاوم گەرم کرد. هەویر ترشم ئامادە کرد و کردمە ئاردەکەوە. ئاردەکەم لەگەڵ هەویر ترشەکە شێلا. دواى ئەوەى شێلانى هەویرەکەم تەواو بوو. تەنورەکەم ئامادە کرد و دەستم بە نان کردن کرد. نانی تەنور بە هیچی تر ناگۆڕمەوە".

ئاڵتون دەشڵێت "هاوسەر و منداڵەکانم زۆر خەزیان لە نانی تەنورە. ئەو نانەش کولتوری ئێمە. دایکى منە لە دایکى خۆیەوە فێری ئەم نانکردنە بووە و ئێمەش لەوانەوە فێربووین. هیوادارم ئەو کولتورە بەردەوام بێت و بپارێزرێت".

ر.م