کەمپەینى گەنجانى ئامەد بۆ منداڵان

گەنجانى ئامەد کەمپەینێکیان بەناوی "با کەس سەرماى نەبێت" بۆ هاوکاریکردنی بنەماڵە هەژارەکان و منداڵان دەستپێکردووە.

١٢ گەنجی ئامەدی ماوەى ساڵێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کەمپەینێکى کۆکردنەوەى جلوبەرگ بۆ هاوکاریکردنى ئەو بنەماڵانە، کە دۆخی ئابووریان باش نییە دەستپێکردووە.

 ئەو گەنجانە لە هەڵمەتى ئەمجارەیاندا دەستیانکردووە بە هەڵمەتى کۆکردنەوەى کتێب و پێداویستى خوێندن بۆ ئەو منداڵە هەژارانە،  کە ناتوانن پێداویستیى خوێندن دابین بکەن.

ئەو گەنجانە لەبارەی کەمپەینەکەیانەوە بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) دوان.

 

"با کەس سەرمای نەبێت"

هێڤیدار بۆزکیوش، کە پێشتر مامۆستا بووە زۆربەى کاتەکانى لەگەڵ منداڵان دا بەسەر دەبات. بۆزکیوش رایگەیاند، ماوەى ساڵێک دەبێت دەستیان بە کەمپەینى کۆکردنەوەى جلوبەرگ کردووە.

راشیگەیاند "کەمپەینەکەمان بە ناوی 'با منداڵان سەرمایان نەبێت' نزیکەى ساڵێکە بەردەوامە. ساڵی رابردوو جلوبەرگمان بۆ منداڵان کۆکردەوە. ئێمە بڕیارماندا کەمپەینەکەمان بەفراوان بکەین و بۆ منداڵانى گوندەکان و ناوچەکان پێداوێستیى خوێندن دابین بکەین. ئێمە لەگەڵ ١٢ هەڤاڵ دا دەستمان بەو کارە کردووە. ئێمە ئەمجارە پێڵاو و چەکمەمان بۆ منداڵانى هەژار کۆکردەوە و بەسەریاندا دابەشی دەکەین".

"با هەموو کات منداڵان دەم بە پێکەنین بن"

بۆزکیوش لەبارەى ئامانجی کەمپەینەکەوە وتى "ئێمە لە چوارچێوەى با کەس بێ لانە و بێ پەنا نەبێت و سەرماى نەبێت. با منداڵان هەموو کات دەم بە پێکەنین بن، دەستمان بەم کارە کرد. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و لە زۆرێک لە شارەکاندا گەنجان بەشداریى هەڵمەتەکەمان دەکەن. گەنجان پێکەوە کۆدەبنەوە و پێکەوە هەموو هاوکارییەکان بەسەرە خوێندنگەکان و منداڵاندا دابەش دەکەن. ئێمە تاوەکو دابینکردنى هەموو پێداویستییەکان بۆ منداڵان بەردەوام دەبین لە کارەکەمان".

ر.م