۵٠٠ ژن و منداڵی ئیزەدی رزگار کراوون

بزوتنەوەی ژنانی ئیزەدی ناسراو بە تاژە رایگەیاند، تائیسا 500 ژن و منداڵی ئیزەدی لە چالاکییەکانی هێزەکانی سوریایدیموکراتیک و کوالسیۆنی نێونەتەوەیی لە دەستی چەتەکانی داعش رزگار کراوون.

هەواڵنێری فورات ، ناوەندی نوچە چۆارشەمە 10ی ژانوییەی 2018،
بزوتنەوەی ژنانی ئیزەدی ناسراو بە تاژە رایگەیاند، تائیسا 500 ژن و منداڵی ئیزەدی لە چالاکییەکانی هێزەکانی سوریایدیموکراتیک و کوالسیۆنی نێونەتەوەیی لە دەستی چەتەکانی داعش رزگار کراوون.
لە مانگی ئاگۆستی 2014 دوابەدوای داگیرکردنی شەنگال لە لایەن چەتەکانی داعش بەهەزاران هاوڵاتی ئیزەدی کۆمەڵکوژکران و ژمارێکی نادیار لە ژنان و منداڵانی ئیزەدی وەکو غەنیمەی شەر لەلایەن داعشەوە رفێندران و لە رێگای سنوری عێراقەوە رەوانەی سوریا کران.
شەڕڤانانی رۆژئاوا رزگارکردنی ژنان و منداڵانی ئیزەدییان وەک ئەرکی سەرەکی خۆیان راگەیاند و هەر بۆێە بزوتنەوێکیان بەناوی بزوتنەوەی رزگاری دەری ژنانی ئیزەدی راگەیاند.
بزوتنەوەی ژنانی ئیزەدی ناسراو بە تاژە رایگەیاند، تائیسا 500 ژن و منداڵی ئیزەدی لە چالاکییەکانی هێزەکانی سوریایدیموکراتیک و کوالسیۆنی نێونەتەوەیی لە دەستی چەتەکانی داعش رزگار کراوون.
زۆرترین رێژەی ژنانی رفێندراوی ئیزەدی لە رەقا و دەیرئەزۆر بوون کە لە خراپترین دۆخی ژیانی و مرۆییدا ژیانیان ئەبردەسەر.
زۆربەی ئەو ژن و منداڵە رزگارکراوە رادەستی بنەماڵەکانیان کراونەتەوە و ئەوکەسانەش کە بنەماڵەکانیان لە هێرشی داعشدا لەدەست داوە لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی رۆژئاواوە سەرپەرەشتی ئەکرێن.