بوومەلەرزەیەک پاڕێزگای کرماشانی هەژاند

لە شارۆچکەی قەسری شیرینی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ پلە بە پێوەری ریختەر روویدا. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان چوار کەس برینداربوون.

لە شارۆچکەی قەسری شیرینی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەەرلەبەیانیدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ پلە بە پێوەری ریختەر شارەکەی هەژاند و دوو جار لەسەر یەک لەرینەوەی بەهێز روویداوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا ٤ کەس برینداربوون.

شەوی ٢٨ی کانونی دووەمیشبوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ پلە بە پێوەری ریختەر شاری خۆی پارێزگای ورمێی هەژاندبوو، بە هۆیەوە زیاتر لە حەو کەس گیانیان لەدەستدابوو، نزیکە هەزار کەسیش بریندارببوون.

حکومەتی ئێران هاوکاری ناگەیەنێتە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی شاری خۆی و بە سەدان خێزان بە هۆی رووخانی خانووەکانیانەوە لەم کەشە زستان و سەرما و سۆڵەدا لە دەرەوە ژیان بەسەر دەبەن.

هـ . ب