چیاکانی دێرسیم بە گوڵە شلێرە ڕازونەتەوە

گوڵە شلێرە، یان هەڵاڵە برمە، کە بۆ ماوەى مانگێک بە پشکوتویی دەمێنێتەوە، چیاکانی دێرسیمی رازاندووەتەوە و دیمەنێکی زۆر جوانی سەرنجڕاکێشی بە چیاکان بەخشیوە.

گوڵە شلێرە، یان هەڵاڵە برمە، کە بۆ ماوەى مانگێک بە پشکوتویی دەمێنێتەوە، چیاکانی دێرسیمی رازاندووەتەوە و دیمەنێکی زۆر جوانی سەرنجڕاکێشی بە چیاکان بەخشیوە.

لەگوندی ئاگدات لە ناوچەی پولوری دێرسیم گوڵە شلێرە لە چیای سوڵتان پشکوتوە و ناوچەکەی ڕازاندەوە.

گوڵە شلێرە، یان هەڵاڵە برمە نیشانەی خەمباریی شاخە. بە گوڵی خوێناوی و گوڵی فرمێسک و بە سیبمولی شەهیدانیش دەناسرێت.

ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەو گوڵە جوانە ببینن دەبێت بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک بە پێ بڕۆن. گوڵی خوێناوی بۆ ماوەی مانگێک و لە زۆرێک لە شاخەکان و شارەکانی کوردستان و تورکیا بە پشکوتویی دەمێنێتەوە.

گوڵە شلێرە لە کاتی پشکوتن دا بەرزییەکەى لە ٨٠ سانتیمەترەوە بۆ ١٢٠ سانتیمەتر دەبێت. گوڵە شلێرە گوڵێکی بێ بۆنە و زیاتر لە ٢٠٠ جۆری هەیە. لە تورکیا ٤٣ جۆری هەیە و ٢٠ جۆریان سروشتی و خۆڕسکن. ئەو گوڵە شلێرەیەی لە دێرسیم گەشە دەکات یەکێکە لە جۆرە سروشتی و خۆڕسکەکان. جگە لە دێرسیم لە زۆرێک لە شاخەکان و شارەکانی کوردستان دەڕوێت و گەشە دەکات و دەپشکوێت.

چیرۆکی گوڵە شلێرە بەگوێرەی ئایین و باوەڕەکان بەم شێوەیەیە:

لە مەسیحییەتدا دەوترێت: کاتێک عیسا لە خاچ درا، فرمێسک لە چاوی مریەمی دایکی هات و ئەو فرمێسکانە بوونە ئاوی ناو گوڵە شلێرەکان، کە ئیستا وەک فرمێسک لەو گوڵانە دێنە دەرەوە.

هەروەها لە باوەڕی ئاشوریەکاندا هاتووە، گوڵە شلێرە شەوانە ئاو کۆ دەکاتەوە و بەیانیش ئاوەکە لە گوڵەکەیەوە دەڕژێنێتە خوارەوە بۆ سەر رەگەکەی، بۆیە بە 'بووکی گریان' پێناسەیان کردووە و بە گوڵێکی پیرۆزی دەزانن.

بەپێی گێڕانەوەیەکی دیکە، کاتێک حەزرەتی حسێن لە کەربەلا شەهید بوو و لەبەر ئەوەى دایکی فرمێسکی زۆری بۆ دەڕێژێت، گوڵە شلێرە سەری خۆی دادەنەوێت و ڕەنگەکەى دەبێت بە سوور و فرمێسک دەبارێنێت.

بە گشتیش لە ناوی گەلی کورددا بە هێمای گوڵی شەهیدان ناسراوە. سوورییەکەی بە سووریی خوێنی شەهیدان و فرمێسکەکەشی بە فرمێسک بۆ یادی شەهیدان دەگەڕێنرێتەوە و رووی چەماوەی گوڵەکە بەرەو خاک بە مانای دانەواندنی سەری رێز و نەوازشە بۆ شەهیدان.

ژ.ت