دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە ئاژەڵداری بەرەو لەناوچوون بردووە

بەهۆی سیاسەتەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە وان لە بواری ئاژەڵداریدا، گرفت دروست بووە. تاڕادەیەک کاری ئاژەڵداری لە شارەکە کۆتایی هاتووە و ئاژەڵدارەکان ناچارن زۆربەی کاتەکانیان بە بەتاڵی تێپەڕێنن.

لەبەر سیاسەتی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لەم ساڵانەی دواییدا، ئاژەڵداری لە وان کە سەردەمانێک تاکە سەرچاوەی بژێوی گەل بوو، لە لێواری لەناوچووندایە.

لە شاری وان کە لە ساڵانی ١٩٨٠یەکێک لە شارە سەرەکییەکان بوو و ژمارەیەکی زۆر مەڕو ماڵاتی تێدابوو، بەڵام بە هۆی قەیرانی داراییەوە،لە ئەنجامی سیاسەتەکانی ئاژەڵداری دەسەڵاتی ئاکەپە و هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوە، بازاڕی دەتوانرێت بوترێت بازاڕی ئاژەڵان چۆڵ بوون.

'ناتوانین درێژە بەم کارە بدەین'

موحسین کرات کە ئاژەڵ بەخێودەکات، سەرنجی راکێشا بۆ سەر زۆربوونی بەهای ئالیک، کرێی شوان و بەکرێگرتنی زەویلەوەڕگە. کرات ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان ئیتر ناتوانن درێژە بەم کارە بدەن و وتی، "ئەوە بۆ دوو ساڵ دەچێت وشکەساڵییەکی زۆر هەیە. نرخی ئالیک زۆر بووە. نرخی بەکرێگرتنی لەوەڕگە ١٠٠ هەزار لیرەیە. ئێمە لەو بارودۆخەدا چۆن بەردەوام بین لەو کارە؟ حکومەتێکیش نییە کە بیر لە جوتیاران بکاتەوە. هەندێک وەک من خۆڕاگری دەکەن، بەڵام پێم وایە ئەمە هیچ ئەنجامێکی نابێت".

سەباحەدین گولەریوز باسی لەوەکرد کە ئیتر بە بەخێوکردنی ئاژەڵ ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن و بەم جۆرە درێژەی پێدا: "تاکە سەرچاوەی بژێویمان، ئاژەڵدارییە. ئەوەتا ئەوەشیان لێسەندینەوە. بەهۆی گرانبوونی نرخی ئالیک، کرێی شوان وبەکرێگرتنی لەوەڕگە، ئاژەڵداری هاتووەتە ئاستی لەناوچوون. ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بێت ناچارین کە لە گوندەوە بەرەو شار کۆچ بکەین".

هـ . ب