هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە هێرشی داگیری بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون و وتی، " ئێمە سوێند دەخۆین کە ئالای سەرکەوتن کە ئامانجی هەڤاڵانی شەهیدە بیگەێنینە لووتکەی سەرکەوتن."

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هێرشی داگیرکەری سوپای تورک بۆ سەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:

هاورێی ئێمە پیردۆغان ئامەد لە هەرێمی ئاڤاشین لە گەلێک چالاکییدا لە ریزی پێشەوە جێگەی دەگرد. ٢٧ی نیسان لە چالاکییەکدا بریندار بوو و دوای چالاکییەکە دوای کشانەوە شەهید بوو.

لە سەریدا لە هەرێمی ئاڤاشین لە قادەکانی پاراستنی مەدیا لەدژی هێرشی داگیرکەر و قڕکەری دەوڵەتی تورک بە رەنج و بڕیاردارییەک کە لە مێژوودا وێنەی نییە، هاوڕێیانی ئێمە تێکۆشان دەکەن  و گورزی سەخت لە داگیرکەران دەدەن. هاورێیانی ئێمە کە بە بەرخۆدان و ئازایەتی تێکۆشان دەکەن و بۆ ئازادی گەلەکەمان بێ دوودڵی هەتا دوا هەناسە شەڕ دەکەن. هاوڕێ پیردۆغانیش لەو بەرخۆدانە مێژووییەدا بە شێوەیەکی فیدایی هێرشی بردە سەر دوژمن، لە گەلێک چالاکیدا ڕۆڵی مەزنی گێڕا و بەشداری ناو کاروانی شەهیدان بوو.

هاوڕێ پیردۆغان لە ئامەد لە ناو بنەمالەیەکی وڵاتپاریزدا لەدایک بوو، لە شوێنێکی ئاوەها کە کلتووری ئەوەی کە دەبێت لە کوردایەتی خۆی خاوەنداریەتی بکەیت گەورە بوو. هاوڕێ پیردۆغان ژمارەیەکی زۆر لە کەسووکار و دەورووبەری بەشداری تەڤگەری ئازادی بوونە. وەک قەرزێک لەسەر شانی خۆی بینیوە کە دەبێت بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببێت، کە لە شێخ سەعیدەوە بەردەوام دەکات. هاوڕێ پیردۆغان کە لە ئاڤاشین هێرشێکی قوورسی دەولەتی تورکیای بەسەرەوەیە، بۆ ئەوەی تۆڵە هەڤالانی خۆی کە لەوشوێنەدا شەهید ببوون و دژمن لەسەر خاکی پیرۆز دەر بکات لە چەندین چالاکیدا بە ئیرادە و ورەیەکی بەرزەوە بەشداری کرد. بە پێی گەریلای سەردەم هاورێ پیردۆغان لە مەیدانی شەڕدا بووە شارەزا و بە شارەزایی خۆی بەو چالاکییانەی کە دەیکرد، ترسی خستە ناو دڵی دوژمن، بە فیداکاری و ماندوونەناسی خۆی بووە شۆرشگێڕێکی ئاپۆیی نموونە.

سەرەتا  سەرەخۆشی لە بنەمالەی هێژای هاورێ پیردۆغان دەکەین کە  بە تێکۆشانی دژ بە پیلانگێڕی دەوڵەتی تورک  و هێرشی قڕکەر بە شێوەیەکی مێژوویی و قارەمانانە جێگەی خۆی لەناو تێکۆشەرانی کوردستاندا کردەوە. ئێمە سوێند دەخۆین کە تۆڵەی شەهیدان لە داگیرکەران بسێنینەوە و ئالای سەرکەوتن هەڵبکەین.

'شۆرش بۆتان'

هاورێ شۆرش بۆتان ٥ی گوڵان کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە هەرێمی زاپ لە قادی شامکێ کاتێک لە سەر ئەرکی خۆیدابوو لە ئەنجامی بۆردوماندا شەهیدبوو.

هاورێ شۆرش لە وان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و بە چاندی سەرحەدی لەدایک بوو. بە مندالی زوڵمی دەوڵەتی تورکی بۆسەر گەلی کورد بینیوە. بەهۆی ئەوەی کە لە بنەماڵەیەک کە بەدەلیان داوە، تەڤگەری ئازادی کوردستانی لە نزیکەوە ناسیوە.

هاورێ شۆرش لە گەلیک چالاکی لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا جێی گرت و بە وزە و مۆڕالی خۆی بووە شۆرشگێڕێکی نموونەیی. لە ژیانیشدا بووە خاوەن هەڵویستێکی ئاپۆیی قارەمانانە، بە زیرەکی و لێهاتوویی خۆی لە هونەری شەڕدا بووە گەریلایەکی سەردەمی پێشکەوتوو.

هاوڕی شۆرش لە دژی ئەو ئۆپەراسیۆنی دەولەتی تورک کە بە ئامانجی قڕکردنی گەلی کورد بۆسەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشین  دەستیپێکردووە، بە بەرپرسیارەتییەکی مێژوویی هەنگاوی نا، لەسەرەتا لە چێلۆی بچووک  و هەرشوێنێک کە دوژمنی لێیە پیشەنگایەتی شەڕی کرد. هەموو پێوانەکانی شۆرشگێڕی بە سەرکەوتووانە بەجێ هێنا. هاوڕی شۆرش لە دژی هێرشی قڕکەری دەوڵەتی تورک و بۆ ئازادی گەلەکەی تێکۆشانی کرد و هەتا دواهەناسە بۆ ئامانجەکانی تێکۆشا و بووە شۆرشگێڕێکی ئاپۆیی نموونە.

ئێمە سوێند دەخوین کە ئەو ئالای شۆرشە کە هاورێی شۆرش بەرزی کردەوە هەتا کوو لوتکەی سەرکەوتن ببەین. ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاورێ شۆڕش  و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین.

ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیە:

ناسناو: شۆرش بۆتان

ناو و پاشناو:تورکەر

شوینی لەدایک بوون:وان

نای دایک/ باوک: لالیهان/ عومەر

کات و شوێنی شەهیدبوون:٦ی گولانی ٢٠٢١/ زاپ.

ناسناو: پیردۆغان ئامەد

ناو و پاشناو: مەحفوز گۆشەری

شوێنی لەدایک بوون: ئامەد

ناوی دایک/ باوک: دەلال/ زۆلکۆف

کات و شوێنی شەهیدبوون:٦ی گولانی ٢٠٢١/ زاپ."

ک-ش