کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە: داوادەکەین کە لە بەرزترین ئاستدا پشتیوانی و هاوکاری پێشکەش بکرێت

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە رایگەیاند، "رۆژی ئەوەیە کە لە بەرزترین ئاستدا پشتیوانی و هاوکاری پێشکەش بکرێت. بە بێ ئەوەی هیج هیوا و چاوەڕوانییەکمان لە رژێمی فاشیست هەبێت، پشتیوانی کۆمەڵایەتی گەورە دەکەین".

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کەجەکە لەبارەی بولەمەرزە لە کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

'دەوڵەت بەرپرسە لەم کۆمەڵکوژیە'

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "٦ی شوبات لە کوردستان مرۆڤایەتی بە بومەلەرزەیەک کە بە گوێرەی زانیارییە فەرمییەکان گوڕەکەی ٧.٨ پلەی ریختەر بوو هەژا. بە سەدان بینا روخان، بە هەزاران مرۆڤ لە ژێر خانووەکاندا ماونەوە. بە هۆی دژواری و ئاستەنگیەکان لە پرۆسەی رزگارکردندا، هەروەها بە هۆی مامەڵەی هەڕەمەکی دەوڵەت ژمارەی ئەو مرۆڤانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە. هەربۆیە لەگەڵ کارەکانی بە هاناوەچوونەوە ژمارەی گیانلەدەستدانەکانیش لە هەڵکشاندایە. ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بکەونە بەر بەزەیی و لێخۆشبوونی خوداوە، هەروەها داوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانیش دەخوازین. هیواداریشین ئەوانەی لە ژێر داروپەردوی خانووە رووخاوەکانیشدان دەستبەجێ رزگار بکرێن، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و گەلەکەمان دەکەین.

بومەلەرزە لەو رووداوانەیە کە بە هۆی ئەوە لە دەرەوەی ئیرادەی ئێمەوە روودەدەن وەک 'کارەساتی سروشتی پێناسە دەکرێن. بەڵام رووخانی ئەو شتانەی بە دەستی مرۆڤ دروست کراون هەرگیز رووداوی سروشتی نییە. لەبەر ئەوەی شارەکان لەسەر دەستی مرۆڤەکان، بۆ ئەوەی خزمەت بە سەرمایەداری بکرێت وەک ئەو شوێنانەی بە رەنجی هەرزان دروست کراون، بونیاندنراون. واتە شارەکان هەموویان بەرهەمی مرۆڤەکانن و لە ئەنجامی ئیرادەی مرۆڤەکان بەرهەمهاتوون. هەربۆیە رووخانی شارەکان بە بومەلەرزە دۆخێکە کە وەک کۆمەڵکوژی دەردەکەوێت، هەموو دەرەنجامی مرۆییە، تاوانی مرۆییە.

ئەو دەوڵەتانەی لەسەر هێڵی بومەلەرزە بینای بەهێز دروست نەکەن، بەرپرسیاری راستەوخۆ و سەرەکی ئەو روخان و کۆمەڵکوژیانەن. لەبەر ئەوەی قۆناغی دروستکردنی شاریان وەک بەرتیل و رانت دابین کردووە و قازانج و داهاتیان خستووەتەپێش سەلامەتی و پارێزراوی بینا و ژیانی کەسەکان.

بەڕێوەبەریی فاشیستیی ئاکەپە لە ماوەی ٢٠ ساڵی تەمەنیدا هەموو ناوچەیەکی ژیانی ئەو وڵاتەی لەناوبرد، گۆڕیی بۆ شوێنێکی کۆنکرێتی و بتونکراو و هەبوونی خۆیشی بەو ڕانتخۆرییەوە بەستەوە، بۆیە لە ئەنجامی بومەلەرزەکەی کوردستان و تورکیادا، ئیدارەی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، کە ڕژێمێکی بکوژ و پاکتاوکار و داگیرکەرە بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بە شیوەیەکی سەرەکی لە بەرزترین ئاست دا بەرپرسیار و تاوانبارن.

'بودجەی سندوقی کارەساتەکان بۆ شەڕی پاکتاوکردن و جینۆساید کردنیان خەرج کرد'

بە ئاگاداربوونەوە لەسەر بومەلەرزەکە، ئەردۆغانی فاشیست لەوانەیە لە کۆشکەکەیدا وتبێتی، "ئەمە خێر و چاکەی خودایە"، چونکە ئەردۆغانی فاشیست و دەورووبەرە دزەکەی بە بێ ئەوەی خۆیان بگەیەننە شوێنی بوومەلەرزەکە، بومەلەرزەکەیان بە کارەساتی ژمارە ٤ " ڕاگەیاند، واتە داوای یارمەتیی مادی و داراییان لە وڵاتان کرد.

چونکا بودجەی سندوقی کارەساتەکان، کە لە خەزێنەی دەوڵەت دا کۆدەکرێتەوە لە شەڕی جینۆساید و داگیرکاریی دژ بە گەلی کوردستان دا خەرجکراوە، بومەلەرزەکەش بۆ ئابووریە شکستخواردووەکەیان وەک 'چاکە و خێری خودا' پێناسە دەکەن و دەستیان بە کۆکردنەوەی پارە لەسەر تەرمی ئەو مرۆڤانە، کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لە دەستداوە.

'چاوەڕێ لە ڕژێمی فاشیست مەکە، پشتیوانی کۆمەڵایەتی بەهێز بکەن'

پێش هەموو شتێک دەبێت بزووتنەوە ژینگەییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەم ڕاستییە ببینن و بەپێی ئەو بنەمایە هەڵسوکەوت بکەن و بە پشتیوانی کۆمەڵایەتی چارەسەری ئازار و برینەکانیان بکەن و ساڕێژیان بکەن، بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی لە ڕژێمی فاشیست و بکوژ بکەن، ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە بۆ بە دەم بانگەوازەکانی یارمەتیدانەوە بێن".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ڕۆژ ڕۆژی بەهێزکردنی پێکەوەبوونە، ئەم ڕۆژەیە، کە دەبێت پشتیوانی لە بەرزترین ئاستدا ئەنجام بدرێت، بەمشێوەیە لە هەموو ناوچەیەکدا هەڵوێست بگرنە بەر و دەست بە جموجوڵ بکەن".

هـ.ب / ژ.ت