لە دێرسیم قڕکردنی ئاژەڵە کێوییەکان شەرمەزار کرا

پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی لە دێرسیم رایگەیاند لە سەر ناوی "راوکردن" ئاژەڵە کێویەکان دەکوژرێن و قرکردنی ئاژەڵە کێوییەکانیان شەرماز کرد.

پلاترفۆرمی رەنج و دیموکراسی لەبەردەم بینای والیگەری دێرسیم کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی سازکرد و کوشتنی ئاژەڵە کێوییەکانی شەرمەزار کرد. ئەندامی ئەنجومەنی پارتی چەپی سەوز نورشات یەشیل لەسەر ناوی پلاتفۆرمەکە راگەیەندراوەکەی خویندەوە.

یەسیل باسی لەوەکرد، کە لە ژێرناوی 'راوکردن' لە دژی ئاژەڵە کێوییەکان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت و وتی، "وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانەکان بە هەموو جۆرێک بواری یاسایی بۆ راوچیانی بیانی دەرەخسێنێت ئەوەش لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە دەکات. ئەمرۆ مۆڵەت بە خەڵکەکەمان نادەن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بەڵام بۆ کۆمەڵکوژی ئاژەڵە کێوییەکانی جوگرافیاکەمان هەموو جۆرە ئاسانکارییەک دەکەن. ئێمە ئەوە رەتدەکەینەوە. دێرسیم لەو جوگرافیایانەیە کە ژمارەیەکی زۆر زیندەوەری تێدا دەژین. لە بری ئەوەی زۆر جۆری ئاژەڵی کێوی بپارێزرێن، هەموو ساڵێک مۆڵەت بە لەناوبردنیان دەدرێت. کوشتنی زیندەوەران بە واتای هێرش بۆ سەر بیر و بڕوا و پیرۆزییەکانی هەرێمەکەیە. لە بیر و باوەڕی خەڵکی دێرسیمدا ژیانی هەموو جۆرە زیندەوەر و ئاژەڵی کێوی و رووەکەکان پیرۆزە. کۆمەڵکوژی لە ژێرناوی "راو" ئەنجام دەدرێت، ئەمەش هێرشە بۆ سەر ژیان، ژینگە و پیرۆزییەکانمان. وەرن پێکەوە و دەست لەناو دەست مافی ژیانی زیندەوەران بپارێزین".

هـ . ب