مەسعود بارزانی بە چەپکە گوڵ پێشوازی لە کۆنە داعشەکان کرد

مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە، ئەمڕۆ لە کۆشکەکەی پێشوازی لە کۆنە داعشەکان کرد. بارزانی کە سیاسەتێکی دوژمنکارانە لەگەڵ وڵاتپارێزان و چالاکوانە کوردەکان بەڕێوەدەبات، بە خۆشحاڵی و شانازیەوە، لە هەولێر پێشوازی لە کۆنە داعشەکان کرد.

بەرلەئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢١)، وەفدێک لەژێر ناوی هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریا، لە سەری ڕەش لە نزیک هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی چاوپێکەوتنیان کرد. شاندەکە بە سەرۆکایەتی نەسر ئەلحەریری و بە ئەندامێتی ژمارەیەک دژەکوردی سوریا سەردانی بارزانیان کرد کە بارەگای سەرەکیان لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرەیە. بە پێی زانیاریەکان، شاندە چەتەکە، سێ رۆژ لە کوشکەکانی بارزانی دەمێنێتەوە و لەبارەی چۆنیەتی تێکدانی ئارامی سوریا و تێکدانی برایەتی نێوان پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە، هەوڵ دەدەن پیلان دابڕێژن.

"پێشوازیەکی گەرم لە داعشەکان لە هەولێر"

ئالدار خەلی ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی و سیاسەتمەداری دیاری کورد لەبارەی ئەوەوە، پەیامێکی لە فەیسبوکی خۆی بڵاوکردەوە.

ئالدار خەلیل لە پەیامەکەیدا نوسیویەتی، "داعشیەکان کە ٣ ساڵ لەمەوبەر بە تەنها چەند کیلۆمەترێک لە هەولێرەوە دوور بوون، ئەمڕۆ پێشوازیەکی گەرمیان لێدەکرێت. ئەو تیرۆریست و بکوژانەی کە خەلکی عەفرینیان ئاوارە کرد و کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا و بەو شێوەیە لە دژی خەڵکی سەرێکانی و گرێ سپی تاوانیان ئەنجامدا، ئەمڕۆ لە بەرگی سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکارەوە، لە هەولێرن."

ف.ق