بە گوێرەی ماڵپەرەکە، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر هێزى سه‌ربازى ده‌باته سنورى ناحیه‌ى قه‌سرێ‌و هاوشێوه‌ى ساڵی ١٩٩٥ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كاته‌وه بهسهربازگهیهكى گه‌وره، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، هێزێكى زۆرى فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگوردى سه‌ر به‌یه‌كه‌ى 80 براونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه‌و جوڵه‌ش بهلیوایهكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش جه‌ختده‌كاته‌وه، به‌و جوڵانهى، پارتى زه‌نگى شه‌ڕێكى خوێناوى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه لێده‌دات.
پارتى ده‌ست به‌جوڵه دژى په‌كه‌كه ده‌كات
شارپرێس لهسهرچاوهى تایبه‌ته‌وه ئاماژەی بەوەدا، لەڕۆژی ھەینی ڕابردوه‌وه پارتى ھێزێكی زۆری فەرماندەیی ھەڵگوردی سەر بەیەكەی ٨٠ی بردۆته سنوری ناحیەی قەسرێی سەر بەقەزای چۆمان. ئه‌و ھێزە چەند ئامێرێکی لێدان‌و هەڵکەندنو پاككردنەوەی ڕێگاوبانیان پێبوەو لەهەریەک لەگردی (خانۆڵ و ماینەسۆر) جێگیركراون‌و سەرقاڵی لێدان‌و دروستكردنی ڕەبایەو خاڵی سەربازی نوێن"
(خانۆڵ) ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه دەكەوێتەسەر زینی باڵەیان و دوا سەنگەری پێشەوەی نێوان یەكێتیی و پارتی بوو لەشەڕی ناوخۆ، بەڵام لەساڵی ١٩٩٩وە چۆڵكراوە، ئەو گردە چەند كیلۆمەترێک لەسنوری گەریلاکانی په‌كه‌كه لهقەندیلەوە دورە.
شارپرێس ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "(ماینە سۆر)یش گردێكە لەپشت ناحیەی قەسرێ و لەساڵی ١٩٩٨وە چۆڵكراوە، شا ڕێی بەیەکه‌وه بەستنەوەی بناری قەندیلە بەبناری ھەڵگوردو دەڤەری برادۆست". هه‌روه‌ك زانیاریه‌كانى شارپرێس جهختدهكهنهوه، گوماندەكرێت ڕەبایەکەی لوتكەی چیای (شێخ ناسر)یش بەلیوای ٧ی پیادەی سۆران بسپێردرێت كە سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەیە، وه‌كو سه‌رچاوه‌كه وتى:"بەدڵنیاییەوە بەئاوەدانكردنەوەی ئەو لوتكە چیایە، گرژیی‌و ئاڵۆزی زیاتر دروستدەبێت‌و ئه‌گه‌رى زەنگی دەستپێكردنهوهى شەڕێكى خوێناوى لەوێوە لێده‌درێت له‌لایه‌ن پارتیه‌وه دژى په‌كه‌كه".
لەبارەی جوڵه‌ى هێزه‌كانى پارتى بۆ ده‌وروبه‌رى قه‌ندیل، سەرچاوەکە رایگەیاندووە "ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه یەكێتیی نیشتیمانى كوردستان بەوە ڕازینەبێت و ئامادەنەبێت پێشمەرگەكانی خۆی بنێرێت بۆئەو ناوچانە، ئەمەش لەكاتێكدایە فەرماندەی ئه‌و لیوایه‌ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه، پارتیە".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس، "(شێخ ناسر) قوڵایی قەندیلەو دەتوانرێت لەوێوە تەواوی دۆڵی باڵەیان كۆنتڕۆڵبكرێت، ھەروەک چۆن چ لەسەردەمی بەعسو لەسەردەمی شەڕی ناوخۆشدا، پارتی لەو ڕێگه‌یەوە جموجۆڵی ھێزی یەكێتیی لەباڵەیان كۆنتڕۆڵكردبوو، چونکە لەڕوی ستراتیژیىو سەربازیەوە شوێنەکە پێگەیەکی تایبەتی هەیە". به‌ده‌ر له‌و ناوچانه‌ى ئاشكراكران، پارتى ماوەیەك لەمەوبەریش ڕێگه‌ی چیای كۆلیتارى فراوانتر لەپێشوو پاككردۆتهوهو ھێزی زیاتریشی لێ جێگیركردوه.
سەرچاوەکە ده‌ڵێت:"ساڵی ڕابردوو دوای چەندین ساڵ، چیای (مامە ڕوت) ھێزی نوێی پارتى لێ جێگیركرا، لەھاوینی ڕابردوشدا چەندین ڕەبیەی نوێ لەسنوری نێوان حاجی ئۆمەران‌و چۆمان‌و برادۆست‌و خانەقاو وەرتێ ئاوەدانکراونەتەوە، ئەمانەش خوێندنەوەی ھەڵگیرساندنی شەڕیان لێدەکرێت دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ى په‌كه‌كه كرد له‌به‌رامبه‌ر جوڵه سه‌ربازیه‌كانى پارتى و وتى:"پەکەکە تائێستا توانیویەتی ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕوداوانە بکات، هەست بەبەرپرسیارێتی ئەخلاقی‌و نەتەوەیی دەکەن، بەهەموو شێوەیەک خۆیان دورگرتوە لەھەڵگیرسانەوەی جارێکی دیکەی شەڕی براکوژی". له‌كۆتاییشدا پێیوایه، "ئەم جوڵە نائاساییە سەربازیانەی پارتی هاوکاته له‌گه‌ڵ ئەو زنجیرەو جوڵە سەربازیە نوێیانەى کە لەسنوری ڕەواندوز بەتایبەت لەگردی توشرێو پشتی گوندی گەرەوان بەدیدەکرێت".
ف.ق