ئازەربایجان و ئەرمینیان لەسەر ئاگربەست رێککەوتن

ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ئاگربەست لە قەرەباغی سەروودا رێککەوتن.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەى رووسیا رایگەیاند، ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ئاگربەست لە قەرەباغی سەروودا رێککەوتوون.

وەزیرانی دەرەوەى ئەرمینیا و ئازەرباینجان دوێنی لەسەر داوای مۆسکۆ لە شاری مۆسکۆ کۆبوونەوە. دوای ئەو کۆبوونەوەیە رێککەوتنی ئاگربەستەکە لەلایەن لاڤرۆفەوە راگەیاندرا.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئاگربەستەکە ئەمڕۆ لە ١٠ی تشرینی یەکەم (١٠ی ئۆکتۆبەر)دا لە کاتژمێر ١٢:٠٠ دا لە بەرەکانی شەڕدا کاری پێبکرێت. هەروەها هەر دولایەنی شەڕەکە دیلەکان ئازاد دەکەن و تەرمەکانیش رادەستی یەکتر دەکەنەوە.

ژ.ت