ئامارێ نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهاندا

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە و لە جیهاندا ٤٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی ١٧ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا ڤایرۆسەکە زۆر بڵاوبووەتەوە و ئەمریکای وەک ناوەندی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەقەڵەمدا.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دەست لە شەڕ هەڵگرن و بەیەکەوە لەدژی ڤایرسۆی کۆرۆنا کە هەڕەشەیەکی گەورە لە جیهان دەکات تێبکۆشن.

تورکیا

بەرپرسانی تورکیا باسی ئەوە دەکەن هەزار و ٥٢٩ کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئیتاڵیا

لە ئیتاڵیا ٦٣ هەزار و ٩٢٧ حاڵەت تۆمارکراون و ٦ هەزار و ٧٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەریتانیا

لە بەریتانیا حەوت هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەڵمانیا

لە ئەڵمانیا ٣٠ هەزار و ١٥٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و پێشبینیدەکرێت ژمارەی تووشبووان زیاتر بێت و ١٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمریکا

لە ئەمریکا ٤٦ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٥٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. پیشبینیدەکرێت زیاتر لە ٢ هەزار کەسی نوێ تۆمار بکرێن.

ئیسپانیا

لە ئیسپانیا ٤٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢ هەزار و ٧٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

فەڕەنسا

لە فەڕەنسا نزیکەی ٢٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٨٦٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئێران

لە ئێران ٢٤ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی ٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها باسی ئەوە کراوە ٢ هەزار حاڵەتی نوێ تۆمارکراون.

کۆریای باشوور

لە کۆریای باشوور ٩ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هۆلەندا

٥ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوونو و ٢١٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەلجیکا

لە بەلجیکا ٤ هەزار و ٢٠٠ حاڵەت تۆمارکراون و ١٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

دانیمارک

لە دانیمارک هەزار و ٥٠٠ کەس تووشبوون و ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

نەمسا

٥ هەزار حاڵەت تۆمارکراون و ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

چین

٨١ هەزار کەس تووشی نەخۆشیەکە بوون و بە گشتی ٣ هەزار و ٢٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق