ئاگرەکەی ئەمریکا پەرەدەستێنێت

لە ڕۆژئاوای ئەمریکا ئاگرێکی گەورە بەر دارستانەکان کەوتووە. لە ویلایەتی ئۆریگن نیو ملیۆن کەس بەهۆی ئاگرەکەوە ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە. لە کالیفۆرنیا، واشنتۆن و ئۆریگن لەماووەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ویلایەتی ئۆریگن نیو ملیۆن کەس بەهۆی ئاگرەکەوە ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە. هەرێمی ڕۆژئاوای ئەمریکا لەناو ئاگرێکی گەورەدایە. بەرپرسەکان رایانگەیاند کە پیدەچێت ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکە زیاد ببێت.

لە کالیفۆرنیا، واشنتۆن و ئۆریگن لەماووەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. پەیوەندیکردن لەگەڵ هەندێک هەرێم بچڕاوە.

بەپێی زانیاریەکان لە ئۆریگن ٣٦٥ هەزار هێکتار زەوی و دارستان سووتاوە. بە گشتی لە دەوروبەری ٥ شار ئاگر کەوتووەتەوە.

ف.ق