ئێران بە "مەرج" ئامادەى دانوستانە لەگەڵ ئەمریکا

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا کۆتایى بە گەمارۆکانى سەر ئێران بهێنێت ئەوا ئامادەن لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکەن.

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە تەلەفزیۆنى دەوڵەتەکەیدا رایگەیاند "کۆماری ئیسلامیى ئێران هەموو کات لایەنگری دانوستان بووە و ئەگەر ئەمریکا بەراستى دەیەوێت دانوستان ئەنجام بدات، پێویستە پێش هەموو شتێک کۆتایى بە گەمارۆ و سزاکانى سەر ئێران بهێنێت".

رۆحانی ئەوەى روون نەکردەوە، کە ئێران ئامادەیە لەسەر کام یەک لە کێشەکانى نێوان ئێران و ئەمریکا دانوستان بکات.

ئیدارەى ئەمریکا کۆتایى ساڵی ٢٠١٨ یەکلایەنە رێککەوتنى ئەتۆمیى لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەنەوە و ئەمساڵیش چەندین سزای بەسەر ئێراندا سەپاند. ئیدارەى ئەمریکا، ئێران بە شێواندنى ئارامیى ناوچەکە تۆمەتبار دەکات.

لە دواى هەڵوەشاندنەوەى رێککەوتنى ئەتۆمى و سەپاندنى سزای تر بەسەر ئێراندا ژمارەیەک کێشە لە نێوان ئەمریکا روویانداوە.

ژ.ت