ئێشکگری بۆ ئازادی ئۆجالان لە ٣٠١هەمین هەفتەدایە

ئەندامانی ئینسیاتیڤی ژنانی هۆلەندا ئەم هەفتەیە بەشداری چالاکی ئێشکگری ئازادین. چالاکی ئێشکگری ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لەبەردەم بارەگای ئەنجوومەنی ئەورووپادا بەرێوە دەچێت، لە هەفتەی ٣١٠هەمین دایە.

ئەو گروپەی کە لە شاری ساربروخێن-ی ئەڵمانیا کە ئەم هەفتەیە بەشداری چالاکی ئێشگری ببون، جێگەی خۆیان دایە ژنان . ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە ئەندامانی ئینسیاتیڤی هولەندا شوهرەت توسوون، حانیم شاهێنداڵ و ماڕاڵ ساپانن.

بۆ خاوەنداریەتی کردن لە ئۆجالان بانگەوازی هەموو جیهان دەکەین

ئەندامانی ئینسیاتیڤ ئەوەیان خستە ڕوو کە ئەمە سێیەمین جارە کە بەشداری لەم چالاکییەدا دەکەین و داوای ئازادی ئۆجالان دەکەن.

لە بەیاننامەکەیاندا هاتووە کە ئێشکگری بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکیێەکی سەربەرزانەیە و وتیان،" ئەمە بۆ تاکی کورد ئەرکێکی پیرۆزە. و دەبێت هەرکەسێک بە هەر بیروبۆچونی جیاوازەوە بەشداری ئەم چالاکییە بێت."

ئێشکگران سیاسەتی وەڵاتانی ئەورووپایی-یان بە توندی شەرمەزارکرد و وتیان،" ئەمە ٦ ساڵە بۆ ئازادی رێبەرئاپۆ چالاکی دەکەین. وەڵاتانی ئەورووپایی بە گرتنەبەری سیاسەتی قیزەونانەی خۆیان ڕێگەیان لەبەردەم تورکیادا خۆش کردووە. وەک ئینسیاتیڤ-ی ژنان، بۆ خاوەنداریەتی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان داوا لە هەر کەسێک بە تایبەت ژنان دەکەین بەشداری ئەم چالاکییە بن."

' (تەژەکە-ئەورووپا) لانی کەم مانگێ جارێک لەئێشکگریدا بەشدارن'

چالاکی ئێشکگری بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەر هەفتە لەلایەن گروپێک لە چالاکانی شاریک-ی ئەورووپایی بەڕێوە دەچێت. پێکهاتەی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەورووپا، لە مانگێکدا لانیکەم یەک جار بەشداری چالاکیی ئێشکگری دەبن.

ئەو ئێشکگرییە لە ٢٥ی حوزەیران/٤ی پووشبەڕی  ساڵی ٢٠١٢ وە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم بیناى ئەنجوومەنى ئەوروپا دەستی بە کار و چالاکییەکانى کردووە. هەتاکو ئێستا هەزاران کوردستانى و ئازادیخواز بە شدارییان لەم چالاکی ئێشکگرییەدا کردووە و هەر هەفتە گروپیکی نوێ چالاکییەکە بەردەوام دەکەن.

ک.ش