ئەردۆغان، هەڕەشەی داگیرکردنی قوبرس-ی کرد

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشی لە قوبرس کرد کە دەستێوەردانی سەربازی تێدا دەکات. ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا، قسەی کرد و هەڕەشەی دەستێوەردانی سەربازی لە قوبرس کرد کە ئەندامی یەکێتی ئەورووپایە.

ئەردۆغان،ڕولە کاربەدەستانی قوبرس  وتی: 'پێیان وانەبێ کە ئێمە ئاگاداری هەلسووکەوت و گەڕانی ئەوان بەدوای گاز لە نیزیک کەنارەوەکانی تەحتان و دوورگەکانی دەریای ئێژەدا نین. ئێمە ئەوان بە توندی ئاگادار دەکەینەوە کە با لە قوبرس و ئێژە، حیسابی هەڵە نەکەن"

ئەردۆغان، وتیشی کە ''قوبرس، ئێژە و عەفرین، مافی ئێمەیە. مافی ئێمە لە عەفرین چییە، هەمان مافمان لە قوبرس و ئێژەش هەیە. دەبینرێت کە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووندا چەندە مافدارین. با بزانن کە گەمیی شەڕ و هێزە ئاسمانییەکانمان، هەموو کاتێک ئامادەی دەستێوەردانن".

یەکێتیی ئەورووپا، وشیاری دایە تورکیا

بەهۆی ئەوەی کە سوپای تورکیا، لە دەریای سپی بەدوای گازی سرووشتییەوەیە، ئاڵۆزی زیاتر دەبێت. قوبرس ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی یەکشەممە گەمییەکی کۆمپانیای نەوتی ئیتالیا کە بەنیازی گەڕان بەدوای گازی سرووشتیدا دەچوو بۆ هەرێمەکە، ڕێگەی لێگیراوە.

یەکێتیی ئەورووپا، لەسەر ئەو ئاستەنگ کردنە ناڕەزایەتی پێشاندا. وتەبێژی یەکێتییەکە ڕایگەیاند: ''دەبێ تورکیا بە گوێرەی تێکەڵی جیرانێتی هەڵسوکەوت بکات و نابێ هەڕەشە لە وڵاتێک بکات کە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپایە".

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان-یش، تورکیای ئاگادارکردەوە کە با چالاکی نایاسایی ئەنجام نەدات.