ئەمریکا بە شێوەیەکی فەرمی لە ڕێککەوتنی کەشوهەوا دەکشێتەوە

ئەمریکا کە پێشتر بڕیاریدابوو لە ڕێککەوتنی کەشوهەوای ساڵی ٢٠١٥ بکشێتەوە، ساڵی ٢٠٢٠ بە فەرمی دەکشێتەوە و بڕیارەکەی جێبەجێ دەکات.

ڕێککەوتنی کەشوهەوا لە کۆبوونەوەی لوتکەی کەشوهەوا لە ساڵی ٢٠١٥ لە پاریس ئەنجامدرا و لە ساڵی ٢٠١٦ دا لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان ئیمزاکرا. بە ناوی ئەمریکا باراک ئۆباما سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا ڕێککەوتنەکەی ئیمزاکردبوو. بەڵام دۆناڵد تڕەمپ لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە. تڕەمپ ڕایگەیاندبوو، ساڵی داهاتوو بە تەواوی لە ڕێککەوتنەکە دەکشێتەوە.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە دوێنێ بە فەرمی بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیەنراوە.

دۆناڵد تڕەمپ دەڵێت، " گەرمبوونی زەوی پەیوەندی بە کاربۆندیئۆکسید و گازەکانی ترەوە نییە. بەو هۆیەوە ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە دەکشێتەوە.

ف.ق