ئەمریکا لە دژی ئێران کەشتییە جەنگییەکانی ڕەوانەی کەنداوکرد

ئەمریکا کە ڕۆژلە دوای ڕۆژ هەڵوێستەکانی لەدژی ئێران توندتردەبێت، ڕایگەیاند کە بڕیاری ڕەوانەکردنی کەشتییەکی جەنگیی و ژمارەیەک موشەکیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوە.

بەگوێرەی ئەو لێدوانەی کە وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەنتاگۆن ، ڕایگەیاند کەشتییەکی جەنگیی کە ئۆتۆمبیلی شەڕ و پاتری موشەکی پاتریرتیان لەسەرە، ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن. بەگوێرەی ئەو لێدوانە کەشتیی جەنگیی (ئابراهام لینکۆڵن)ی پێشتر ناردبوو کە ئەو شتانەشی تێدایە، بۆ ئەوەی لەوێ جێگیر بێت.

لەبارەی ڕەوانەکردنی کەشتی جەنگیی لە لێدوانەکەی پەنتاگۆندا ئاماژە بەوە کراوە کە لە دژی هەوڵ و مەترسییەکانی ئێران بۆ سەرهێزەکانی ئەمریکا، هەروەها لە بەرامبەر هەوڵی هێرش چەند ئاماژەیەک هەن، بۆیە کەشتییە جەنگییەکەیان ڕەوانە کردووە.

ک٠ش