ئەمریکا هەڕەشەى سەپاندنى سزای نوێی لە ئێران کرد

دواى ئەوەى ئێران رایگەیاند، رێژەى پیدانی یۆرانیۆم زیاد دەکات مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەى ئەمریکا بە سەپاندنی 'گەمارۆى زیاتر و سزای زیاتر و قورستر' هەڕەشەى لە ئێران کرد.

پۆمپیو لە تویتەرەکەیدا بڵاویکردەوە "هەنگاوی ئەمدواییەى ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیوم رێگا بۆ سەپاندنی سزا و گەمارۆدانى زیاتری ئێران خۆش دەکات".

پۆمپیۆ رایگەیاندووە "دەبێت (ئەنجوومەنى ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسى جیهانیى وزەى ئەتۆم) ئێران بگەڕێنێنەوە سەر سیاسەتەکەى پێشتری، کە پیتاندنی یۆرانیوم لە ئێران قەدەغە دەکات. رژێمى ئێرانی خاوەن چەکی ئەتۆم، هەڕەشەیەکى گەورە دەبێت بۆ سەر هەموو جیهان".

ئەوەى پۆمپیۆ وەلامێکى سەرەتاییە لە دژی راگەیاندراوەکەى ئێران، کە رایگەیاندبوو رێژەى پیتاندنی یۆرانیوم زیاد دەکات. چاوەڕێ دەکرێت پۆمپیۆ لەوبارەیەوە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسی رێکبخات.

ر.م