ئەم جیهانە بەشی مرۆڤایەتی ناکات

ئەو سەرچاوە و بەرهەمانەی کە سرووشت لەماوەی ساڵێکدا دەیبارێنێت و پێشکەشی دەکات، لەلایەن مرۆڤەکانەوە لەماوەی ٧ مانگدا بەکاردێنێت.

دامەزراوەیەک بەناوی (Global Footprint Network) ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەو سەرچاوانەی کە سروشت لەماوەی ساڵێکدا پێشکەشی مرۆڤەکانی دەکات، لە ٢٩ تەمووزدا تەواو دەبێت. ئەوکاتە وەکو ڕۆژی زێدەڕۆیی گلوبال دەبینرێت، ساڵی ڕابردوو ١ی ئاب بوو.

رۆژی زێدەڕۆیی گلوبال ئەو ڕۆژەیە کە مرۆڤەکان ئەو بەرهەمانە تەواو دەکەن کە سرووشت پێشکەشی کردوون، بەهۆی زۆربوونی حەشیمەتی جیهان و خراپ خواردنی بەرهەمەکان، هەموو ساڵێک ڕۆژەکان کەمتر دەبنەوە. بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو سێ ڕۆژ هاتوەتە پێشەوە، بە بەراورد لەگەڵ ٢٠ ساڵی ڕابردوو سێ مانگ کەمتر بوەتەوە.

ئەوەش بە واتای ئەوەیە کە مرۆڤەکان بە ڕێژەی ١.٧٥ هێندە زیاتر لە بەرهەمە سرووشتییەکان دەخۆن کە سرووشت پێشکەشی دەکات، ئەوەش نیشان دەدات کە سەرچاوەکان زوو تەواو دەبن. کەواتە ئەگەر پێویست بێت سرووشت بپارێزرێت و مرۆڤەکان بەو شێوەیە بەخێو بکات، مرۆڤەکان پێویستیان بە جیهانێکە ١.٧٥ هێندە لەم جیهانە گەورەتر بێت.

ک-ش