باشووری یەمەن دەستی لە خۆسەری هەڵگرت

سەرهەڵدێرەکانی باشووری یەمەن دەستیان لە ڕاگەیاندنی خۆسەری هەڵگرتن و ئامادەییان پیشاندا کە بەپێی پەیمانی ڕیاز بجووڵێنەوە.

نزار حەیتەم وتەبێی دەستەی تێپەڕبوونی باشوور (کەدەبە) لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە (کەدەبە) دەستی لە ڕاگەیاندنی خۆسەری هەڵگرتووە و ئامادەیە بەپێی پەیمانی ڕیاز بجووڵێتەوە.

عەبد ڕابۆ مەنسوور هادی سەرۆککۆماری یەمەن کەلە سعودیەیە، کۆتایی مانگی حوزەیران داوای لە سەرهەڵدێرەکان کردبوو کە بەپێی پەیمانی ڕیاز و دابەشکردنی دەسەلات بجووڵێنەوە.

شەڕێ هێزەکانی حکومەت و هاوپەیمانی دەستپێشخەری دژی حوسیە شیعەکان لەگەڵ دەستەی تێپەڕبوونی باشوور، وەک شەڕی ناو شەڕ پێناسە دەکرێت. کەدەبەش مانگی نیسانی خۆسەری ڕاگەیاندبوو.

پەیمانی ڕیازی لە ٢٠١٩دا ئیمزاکرا. بە پێی پەیمانەکە پێویستە لە باشووری یەمەن لەنێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆندا دەسەڵات دابەشبکرێت. تا ئێستاش پەیمانەکە جێبەجێ نەکراوە.

ف.ق