باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل بە مردوویی لە شوێنی حەوانەوەکەیدا دۆزرایەوە

تەرمی دو وی باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل لەسەر تەختی خەوەکەی لە شوێنی حەوانەوەکەیدا دۆزرایەوە و تا ئیستا هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.

چین تا ئیستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی مردنی باڵیۆزەکەی نەداوە.

دو وی تەمەن ٥٧ ساڵ پێشتر باڵیۆزی چین بوو لە ئۆکرانیا و ٣ مانگ لەمەوبەر وەک باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل دەستی بەکار کرد.

کەناڵ ١٢ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت باڵیۆزی چین بە شێوەیەکی سروشتی گیانی لەدەست دابێت.

ف.ق