بومەلەرزە لە ئەسینای پایتەختی یۆنانی دا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥٫۱ لە ئەسینای پایتەختی یۆنانی داوە و بە هۆیەوە زیانی ماددی زۆر و چەندین برینداری لێکەوتوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر ۱٤:۱۳ خولەکی دوانیوەڕۆ بە کاتی هەرێمەکە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥٫۱ بەپێوەری ڕێختەر لە ئەسینای پایتەختی یۆنان و دەروبەری داوە.
میدیاکانی یۆنان بڵاویان کردەوە، ناوندی بومەلەرزەکە ۲٥ کیلۆمەتر  لە ڕۆژئاوای باکوری ئەسینا بووە و لەرینەوەکە لەقوڵایی ۱۲ کیلۆمەتری ژێر زەوی ڕووی داوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرەتایی بومەلەرزکە زیانی ماددی زۆر و چەندین برینداری لێکەوتوەتەوە و خەڵکی دووچاری ترس و دڵەڕاوکێ کردووە و ماڵەکانیان جێهێشتووە و لە پارک و چۆڵەوانیەکاندا دەمێنەوە.

بەهۆی بومەلەرزکەوە چەندین کۆنە باڵەخانە ڕووخاون و یەکێکیان دەکەوێتە بەندەری پیریۆسی ڕۆژئاوای شاری ئەسیناوە. تیمەکانی فریاگوزاری بەهانای خەڵکە بومەەرزەلێدراوەکەوە چوون و سەرقاڵی دەستنیشانکردنی زیانە گیانیی و مادییەکانی بومەلەرزەکەن.

 

هـ.هـ