بڕیارە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامارەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا گۆتۆبێژ

بڕیارە کۆنسەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیدا، گۆتۆبێژ لەسەر ئامارەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا بکات.

ئامارەکانی مافی مرۆڤی تورکیا لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئانالایزی پەرییۆدیک-ی گەردوونی کە لە لایەن کۆنسەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوە دەچێت، گۆتوبێژی لەسەر دەکرێت.

ئەو کۆبوونەوەیە بڕیار وایە لە ٢٨ی ئەم مانگە لە شاری جنێڤ بەڕێوە بچێت. بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە تورکیا، ئاماری مافەکانی مرۆڤ لە ١٤ وڵاتی دیکەش گۆتوبێژ بکرێت.

تا ئێستا ئاشکرا نەبووە کە ئایا لەو چوارچێوەیەدا، راپۆرتەکانی تایبەت بە تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتیی تورکیا و دۆسیەی شەر، گۆتوبێژی لەسەر دەکرێت یان نا.

کاری سەرەکی کۆبوونەوەکانی ئانالایزی پەریلۆدیکی گەردوونی-ی سەر بە کۆنسەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆتوبێژکردنی ئامارەکانی مافی مرۆڤە لە ١٩٣ وڵات.

ز.ش