بەریتانیا كەشتیەکی تری جەنگی ڕەوانەی كەنداو دەكات

بەریتانیا ڕایگەیاند کە سێیەم کەشتیی جەنگی خۆی ڕەوانەی کەنداودەکات.دوابەدوای توندبوونەوەی گرژییەكان لە كەنداو و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا و هەوڵدانی ئێران بۆ ڕفاندنی کەشتییەکی بەریتانیایی ، وڵاتی بەریتانیا كەشتییەکی تری جەنگی ڕەوانەی کەنداو دەکات.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، ڕایگەیاندووە كە هێزی دەریاوانی بەریتانیا كەشتییەكی جەنگی بەناوی "HMS Kent "ی ڕەوانەی كەنداودەکات.
لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا هاتووە کە ڕەوانەكردنی كەشتی سێیەم شێوازێک ڕووتینە و وەک بەشێک لە هەبوونی هێزەكانی بەریتانیا لە ناوچەكەیە و پێشتر بەرنامەی بۆ داڕێژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتە جیهانییەکان ئەوکەشتییە لەمانگی ئەیلوولدا ڕەوانەدەکرێت، دەگوترێت ئەم کەشتییە دەڕواتە پاڵی کەشتی جەنگی " HMS Duncan" لە کەنداو.

بە پێی وتەکانی دەوڵەتی بەریتانیا ٣ کەشتی ڕژیمی ئێران هەوڵی ڕفاندی کەشتییەکی نەوتی بەریتانیایان داوە. ئەمە دوای ئەوە دێت کە بەریتانیا لە جەبەل ئەلتاریق دستیگرتبوو بەسەر گەشتییەکی نەوتی ڕژیمی ئێراندا.

دەوڵەتی بەریتانیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەریتانیا هاوشانی هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانی بەردەوام دەبێت لە پاراستنی ئازادیی دەریاوانی و هاتن و چوونی كەشتییەكان لە كەنداو".

ک-ش