بەسەدان پەنابەرلە دەریای سپیدا بێسەروشوێنن

دەوترێت لەنێوان ئاوەکانی لیبیا وئیتالیا ٣ بەلەمی هەڵگری پەنابەران کەوتووەتە ژێرئاو و بەوهۆیەوە بەسەدان کەس گیانیان لەدەست داوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی پزیشکانی بێ سنوور( MSF)، دوای ئەوەی کە بەلەمی هەڵگری ٤٠٠ کۆچبەرلە لیبیاوە بەڕێدەکەوێت بۆ ئەورووپا لە نویوەی ڕێگەدا کەشتییەکە دەکەوێتە ژێرئاو و تەنها ١٣٥کەس ڕزگارکراون. ڕگەیەنرا کە کەشتییەکە لە کەنارئاوەکانی شاری کخۆمسێ کەوتووەتە ژێرئاو.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بەرپرسانی ڕێکخراوەی پزیشکانی بێسنوور ڕایانگەیاندووە، ئێواوەی ڕۆژی چوارشەممە ٣ بەلەمی هەڵگری پەنابەران لە وڵاتی لیبیاوە بەڕێکەوتوون کە ٤٠٠ پەنابەری لەخۆگرتبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخستنی کۆچی نەتەوە یەکگرتووەکان( IOM)، بەگشتی ١٤٥پەنابەر ڕزگارکراون و بەلانی کەم ١١٠ پەنابەربێسەروشوێنن.

ڕێکخستنی کۆچبەران پێش ئیستاش ڕایگەیاندبوو کە لەدەسپێکی ساڵی ٢٠١٩وە ٤٢٦پەنابەر لەئاوەکانی دەریای سپیدا گیانیان لەدەستداوە.

ک-ش