بە بەردبووەکەی بەریتانیا تەمەنی ٢٠٠ ملیۆن ساڵە

لە سەدەی ١٩ بە بەردبوویەک (فۆسیل)ێک لە بەریتانیا لەلایەن زانایانەوە دۆزرابووە و ئێستا دواى لێکۆڵینەوە وردەکان ئەوە روون بووەتەوە، کە تەمەنی ئەو بە بەردبووە ٢٠٠ ملیۆنە ساڵە.

لە سەدەی ١٩ لە باشووری بەریتانیا، واتە ٢٠٠ ساڵ لەوە پێش بە بەردبوویەک (فۆسیلێک) دۆزرابوویەوە. ئەو بە بەردبووە گۆڕەپانێکى راوکردنە. لە بە بەردبووەکەدا ماسییەکی کالاماری هێرش دەکاتە سەر ماسییەکى تر.

بە وتەى زانایان ئەو ماسییەى هێرشکراوەتە سەر لە جۆری کلارکیتوسیس مۆنتیفۆرە و ئەو ماسییەى هێرشەکەى ئەنجامداوە لە جۆری دۆرسیتچسی بچیییە.

لە دواى چەند لێکۆڵینەوەیەکى ورد ئەوە روون بووەتەوە، ئەو بە بەردبووە تەمەنى بۆ ١٩٠ – ١٩٩ ملیۆن ساڵ لەوە پێش دەگەڕێتەوە.

ژ.ت