تا ئێستا ٢٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

لە چین بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە چین بڵاوبووەتەوە و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوێزێتەوە، ژمارەی قوربانیان گەیشتە ٢٦ کەس. زیاتر لە ٨٣٠ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەرپرسانی چین ڕایانگەیاند، لە شاری ڤوهان ڤایرۆسەکە دروست بووە و هاتوچووی هاوڵاتیان لەو شارەوە بۆ شارەکانی تر سنوردارکراوە.

بۆ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە (٢٠١٩ – nCoV) دەناسرێت بڵاونەبێتەوە، ئامادەکاریەکان بۆ پیرۆزبایی ساڵی نوێی چینی گۆڕاون.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان: دۆخێکی نائاسایی نییە

بەرپرسانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایانگەیاند، ڤایرۆسەکە بۆ چین دۆخیکی نائاساییە، بەڵام بۆ جیهان پێویستی بە دۆخی نائاسایی نییە.

لە ١٣ ولات تۆمارکراوە

ڤایرۆسەکە تا ئێستا لە ١٣ وڵات تۆمارکراوە. سەنگاپور و ڤیەتنامیش لەو وڵاتانەن.

لەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، تووشبووان لە شوێنی تایبەت ڕادەگیرێن. لە ئەمریکا و ژاپۆن، تایوان، کۆریای باشوور و تایلەندیش ژمارەیەک کەس تووشی ڤایروسەکە بوون.

ف.ق