ترامپ ڕێککەوتنی سەدەی ڕاگەیاند

دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەل بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشیان لە کۆشکی سپی ئەنجامدا، ترامپ بەفەرمی پەیمانی سەدە یان پڕۆژەی ئاشتی لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند.

دۆنالد ترامپ لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ئاشتی.

ترامپ باسی لەوەشکرد، ڕای ئەو بۆ ئاشتی لە ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە تەواوی جیاجیایە، وتیشی: پڕۆژەکە لە ٨٠ لاپەڕە پێکهاتووە.

سەبارەت بە ئیسرائیل و فەلەستینیش، ترامپ وتی: ئیسرائیل هەنگاو بەرەو ئاشتی دەهاوێژێت و فەلەستینیش پێویستیان بە ژیانێکی باشتر هەیە، پڕۆژەی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین هێڵێکی بەهێز بەر بە ئاشتی دەهاوێژێت.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: ئەمە جاری یەکەمە کە ئیسرائیل ڕێگە دەدات بە نەخشەڕێگایەکی پێشنیار بۆ پلانی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل-فەلەستین، بەپێی ناوەڕۆکی پلانەکە، قودس وەکو پایتەختێکی پارچەنەکراوی ئیسرائیل دەمێنێتەوە.

بە وتەی سەرۆکی ئەمریکا، ئەم پڕۆژەیە دوایین دەرفەتە بۆ فەلەستینیەکان.

هەروەها ناتانیاهۆ وتی: پەیمانی سەدە دەرفەتێکی سەدساڵەیەو لەدەستی نادەین.

سەبارەت بە هەڵوێستی فەلەستینیەکانیش، دۆناڵد ترامپ وتی: پێشبینی دەکەم کە سەرەتا قبووڵی نەکەن، بەڵام دواتر قبوڵی دەکەن، چونکە ئەوە شتێکی باشە بۆ ئەوان.

لای خۆشیەوە، مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەلەستین بە توندی ڕێککەوتنی سەدەی ڕەتکردەوەو ڕایگەیاند: قودس بۆ فرۆشتن نییە و داوا لە گەلی فەلەستین دەکەم یەکێتی خۆیان بپارێزن.