ترس و گومان هه‌ن كه‌ ڕووداوه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌وره‌ ببێت

دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێك له‌ كاتی پشكنینی پۆلیسدا له‌ فه‌ڕه‌نسا كوژرا، چالاكییه‌كانی ئیدانه‌كردن ده‌ستیانپێكرد. كاربه‌ده‌ستان به‌ گومانن كه‌ ڕووداوه‌كه‌ گه‌وره‌ ببێت.

ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ له‌ شاری نانتی فه‌ڕه‌نسا، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ گه‌نجێك له‌ كاتی پشكنینی پۆلیسدا هه‌ڵاتووه‌ و دواتر له‌ لایه‌ن پۆلیس كوژراوه‌.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی بغایل ڕوویدا و كاردانه‌وه‌ی ڕای گشتی لێ كه‌وته‌وه‌. له‌ زۆر هه‌رێمی ئه‌و وه‌ڵاته‌ چالاكیی ئیدانه‌كردن ئه‌نجامدران. له‌ هه‌ندێك ده‌ڤه‌ر له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیس شه‌ڕ ڕوویدا. پۆلیس به‌ بۆمبی گازی هێرشی كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران. گومان هه‌یه‌ كه‌ چالاكییه‌كانی ئیدانه‌كردن بگۆڕێن بۆ خۆپیشاندانی هاوشێوه‌ی ساڵی ٢٠٠٥ كه‌ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام بوون.

داواكاری گشتیی نانت پییه‌ر سێن ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه‌ لێدوانی دا و ده‌ستنیشانی كرد كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی بغایل هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌هۆی ڕووداوێكی دیكه‌ ئاڵۆزی هه‌یه‌. گوتیشی: ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌ كوژراوه‌ ناسنامه‌یه‌كی ساخته‌ی پیشانی پۆلیس دابوو، دوای ئه‌وه‌ی داوای لێ كرابوو بچێته‌ بنكه‌ی پۆلیس، هه‌ڵاتبوو.

گومان هه‌یه‌ كه‌ ڕووداوه‌كه‌ گه‌وره‌ ببێت. ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ سه‌رۆك وه‌زیر ئێدوارد فیلیپه‌ ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شاری نانت ده‌كات.

ڕۆژی ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٥، له‌ شوێنێكی نزیك له‌پاریسی پایته‌خت پۆلیس به‌دوای ئه‌و گه‌نجانه‌ كه‌وتبوو كه‌ له‌ پشكنینی ناسنامه‌دا هه‌ڵاتبوون، دواتر به‌ تێلی كاره‌با ئاڵقابوون و ٢ گه‌نج مردبوون. مردنی زیه‌د به‌ننا (١٧ ساڵان) و بونا تراوری (١٥ ساڵان) كه‌ خه‌ڵكی باكووری ئه‌فریقا بوون و برینداربوونی موهیتین ئالتوون (١٧ ساڵان)، چه‌ندین چالاكی گه‌وره‌ی ئیدانه‌كردنی به‌دوای خۆیدا هێنا.

s.m