جەیمز جێفری لە شوێنەکەى برێت مەکگۆرک دەستبەکار بوو

جەیمز فرانکلین جێفری لە شوێنى برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکى ئەمریکا بۆ شەڕی دژ بە داعش ئەرکدار کرا. برێت مەکگۆرک بەهۆی ناڕەزایەتیى بەرامبەر بە بڕیارەکەى دۆناڵد ترامپ بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا دەستى لەکارکێشابووە.

برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتى سەرۆکى ئەمریکا و هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ شەڕی دژ بە داعش رۆژی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ / ٣٠ی سەرماوەز بەهۆی دژایەتیکردنى بڕیارەکەى دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا دەستى لەکارکێشایەوە.

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتى ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە شوێنەکەى برێت مەکگۆرک ئەرکدار کراوە. جێفری هەر دوو کاری نوێنەری تایبەتى ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و نوێنەری سەرۆکى ئەمریکا بۆ شەڕی دژ بە داعش پێکەوە بەڕێوەدەبات.

ئاماژە بەوەشکراوە، جێفری سەرپەرشتی و هەماهەنگیى بڕیارەکەى دۆناڵد ترامپ بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا رێکدەخات.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا باس لە کاتى کشانەوە، یان وادە و خشتەى کشانەوەىى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا نەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوەکراە "بۆ ئەوەى لە سوریا بۆ شەڕی دژ بە داعش بۆشایى دروست نەبێت" کشانەوەکە بە هەماهەنگی بەڕێوەدەچێت.

ر.م