دوایین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا

لە سەرتاسەری جیهان ٣ میلیۆن و ٥٠٤ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٢٤٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

تورکیا

بەرپرسانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە رایدەگەیێنن ١٢٤ هەزار و ٣٧٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بوون و هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووە ٣ هەزار و ٣٣٦ کەس. بەڵام ئاشکرا بووە کە دەوڵەتی تورک ئامارە راستەقینەکان دەشارێتەوە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، سبەینی جارێکی دیکە گۆتوبێژ لەسەر بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە ٣٠ شاری گەورە و زونگولداغ دەکرێتەوە.

لە چوارچێوەی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەر زیندانیان، کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی-لقی وان، کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاریکردنی خانەوادەی زیندانیان-ی وان و کۆمیسیۆنی بەندیخانەکان-ی سەر بە بارۆی وان لە بارەی لێکۆلینەکانیان لەسەر بەندیخانەی پیتی (L)ی پاتنۆس راپۆرتێکیان ئامادە کردبوو، لە راپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی رۆژ بە رۆژ مەترسیەکانی سەر بارودۆخ و تەندروستی زیندانیان زیاتر دەبێت.

ئاماری قوربانیان لە جیهاندا

لە ئەمریکا میلیۆنێک و ١٦٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٦٧ هەزار و ٤٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ئیتالیا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٢٠٩ هەزار کەس و زیاتر لە ٢٨ هەزار و ٧٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لەو وڵاتە لە ئێستادا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کە لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا.

لە ئیسپانیاش ٢٤٥ هەزار و ٥٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢٥ هەزار و ١٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە فەرەنسا ١٦٨ هەزار و ٣٩٦ تووشبوو هەن و ٢٤ هەزار و ٧٦٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە بەریتانیا ١٨٢ هەزار و ٢٦٠ تووشبوو هەن و ٢٦ هەزار و ١٣١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ئەلمانیا ١٦٤ هەزار و ٩٦٧ تووشبوو هەن و ٦ هەزار و ٨١٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە هولەندا ژمارەی تووشبووان ٤٠ هەزار و ٥٠٠ کەسی تێپەڕاندووە و هاوکات ٥ هەزار و ٥٦ کەسیش گیانیان لەدەىستداوە.

لە بەلجیکا ٤٩ هەزار و ٩٠٦ کەس تووشبوون و ٧ هەزار و ٨٤٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە سویسرا ٢٩ هەزار و ٩٠٥ تووشبوو هەن و هەزار و ٧٦٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ئێرانیش ٩٧ هەزار و ٤٢٤ تووشبوو هەن و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە ٦ هەزار و ٢٠٣ کەس.

لە روسیاش ژمارەی تووشبتووان گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٦٣٣ کەس و هاوکات هەزار و ٢٨٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش